کۆبوونەوە لەگەڵ پۆلێک لە رێکخستنەکانی یەکگرتوو لە بەریتانیا.
8/14/2024 11:29:32 PM
|
250 بینراو
مامۆستا عمر عبد العزيز ڕۆژی ( 10-8-2024) لە شاری سلێمانى چاوی کەوت بە ژمارەیەك لە براو خوشکانی ڕێكخستنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەریتانیا، كە بە سەردان گەڕاونەتەوە بۆ نیشتیمان
بەڕێزی لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهاتنەوەیان، تیشکی خستە سەر سەروەرییەکانی یەکگرتوو و هەوڵە پەروەردەیی و ئیصلاحيي و بانگخوازیی و سیاسییەکانی و جێدەستی لە جومگە فیکریی ومەعريفى و کۆمەلایەتییەکانی ژینگەی سياسى و كۆمەڵایەتی کوردستاندا.. هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی کرد بە رۆڵی کاریگەری ئەوان وەک بەشێک لە پەنابەرانی دانیشتووی ئەوروپا، چ لەسەر کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، چ لەسەر دانیشتووانی ئەسڵیی وڵاتەکە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە چەند ڕوویەکەوە وەک باڵیۆزو نوێنەرو نێردراو وان، چ وەک خۆرهەڵاتیی، چ وەک موسڵمان، چ وەک کورد، چ وەک یەکگرتوو.. بۆیە ئەرکیان هەستیاریشەو گرانیشەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆتاییدا ئاماژەی کرد بە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئەرکی چاوەڕێکراوی ئەوان.
شایانى باسه كۆبوونەوەکە لەلایەن دەزگای رێکخستنی دەرەوەی یەکگرتوو ساز کرابوو.