دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

تەفسیر

قورئان سەرچاوەی هیدایەتە .

2/17/2024 11:34:20 PM   |   369 بینراو
باشترین سەرچاوە بۆ ناسینی قورئانی پیرۆز، خودی قورئانە، چونكە قورئانی كەلامی خوای گەورە، تاكە سەرچاوەی متمانەپێكراوەو لە دەیان ئایەتدا خودی قورئانی ناساندووەو ناوو صیفەتەكانی باسكردووە.
   پێناسی قورئان بۆ قورئان:
   لە دەسپێكی سەرەتای قورئاندا خوای  گەورە قورئانی بە (هُدی) ناوبردووە، كە دەبێتە سەرچاوەی ڕێنوێنیی‌و بەرچاوڕوونی بۆ مرۆڤایەتی. لە سەرەتای سورەتی (البقرە)دا خوای گەورە دەفەرموێ: [بسم اللە الرحمن الرحیم * ألم* ژلك الكتاب لا ریب فیە هدی للمتقین] البقرە/1ـ2، ئەمە یەكەم هەواڵی قورئانە: كتابی قورئان هودایە بۆ لەخواترسان. مانای تەواوی (هودا) ـ بە پێی سەرچاوە زمانەوانییەكان ـ واتە: "دەستگرتنی كەسێك‌و گەیاندنی بە مەبەست‌و ئامانجێك، بە شێوەیەكی ئارام‌و لەسەرخۆ". كەواتە قورئان وەكو مەنهەجی خوایی ئەو هۆكارەیە، كە خوای موتەعال وەكو بەخشش‌و خەڵاتێك داویەتی بە مرۆڤەكان، بۆ دەستگرتنیان بە شێوەیەكی ئارام‌و لەسەرخۆو گونجاو لەگەڵ فیترەت‌و سروشت‌و ناخیان‌و گەیاندنیان بە سەرحەدو كەنارەی ئارامیی‌و خۆشبەختی..
   جا بۆچی لە سەرەتای سورەتی (البقرە) دەفەرموێت: [هدی للمتقین]، بەڵام لەو ئایەتەی كە باسی دابەزینی قورئان دەكات، دەفەرموێت: [هدی للناس] [شهر رمچان الژی أنزل فیه القرێ‌ن هدی للناس]؟ لەبەر ئەوە ئەصڵ لە مەنهەجی قورئاندا ئەوەیە كە بۆ هیدایەتی مرۆڤایەتییەو بۆ ڕزگاركردنیانە لە گومڕایی‌و سەرگەردانی‌و بردنیان بەرەو كامەرانیی‌و بەختەوەریی. بەڵام خۆ دەبێت لە سەرەتاوە كەسانێك هەڵگری ئەم مەشخەڵە نووربەخشە بن، تا بگەیەنرێت، بۆیە لە سەرەتای مەنهەجەكەوە ـ كە خودی قورئانەكەیە ـ ئەدات بە گوێی موسڵماناندا كە ئەم قورئانە هۆی ڕێنوێنییە بۆ بڕوادانی لەخواترس، تا لە ڕێی ئەوانەوە ببێتە هۆی هیدایەتی تەواوی مرۆڤەكان.
   قورئان وەبیرهێنەرەوەیە، ڕاستییەكانی گەردوون‌و بوون‌و نەبوون‌و دونیاو دواڕۆژ وەبیر مرۆڤەكان دێنێتەوە: [ۆڵقَدْ صَرَّفْنَا فِی هَژَا الْقُرْێ‌َنِ لِێژَّكَّرُوا ۆمَا ێزِیدُهُمْ إِلَّا نُفُورًا] الإسرا‌و/41. بەڵام دەبێت بڕوادار بە وردبوونەوەو تێڕامانەوە بچێتە خزمەتی قورئان: [أَفَڵا ێتَدَبَّرُونَ الْقُرْێ‌َنَ ۆڵوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَیْڕ اللَّهِ ڵۆجَدُوا فِیهِ اخْتِڵافًا كَپِیرًا] النسا‌و/82. قورئان مەنزومەیەكی پێكەوەگرێدراوی یەكانگیرو لێكهەڵپێكراوە، نابێت پارچەپارچە بكرێت‌و هەندێكی وەربگیرێت‌و هەندێكی ڕەدبكرێتەوە، چونكە بە هەموویەوە بەرنامەی دین‌و ژینە: [كَمَا أَنْزَلْنَا عَڵی الْمُقْتَسِمِینَ (90) الَّژِینَ جَعَلُوا الْقُرْێ‌َنَ عِچِینَ] الحجر/91.
   قورئان نازناوی (ژكر)یشی بۆ خۆی بەكارهێناوە، بەو مانایە كە یادخەرەوەیە بۆ مرۆڤەكان. هەروەها وشەی (روح)یشی بەكارهێناوە، بەو پێیەی كە گیانێكی تازە دەبەخشێت بە مرۆڤەكان، مرۆڤەكان وەكو مردوو وان‌و ئەم قورئانە زیندوویان دەكاتەوە: [وكژلك أوحینا إلیك روحا من أمرنا] الشوری/52. قورئان وشەی (نور)یشی بەكارهێناوە بۆ خۆی: [ولكن جعلناە نورا نهدی بە من نشا‌و من عبادنا] الشوری/ 52، ئەویش دیارە بە مانای بەرچاوڕوونكردنەوەی ڕێگایە بۆ مرۆڤ. هەروەها نازناوی (فرقان)یشی بەكارهێناوە، ئەویش بە مانای جیاكەرەوەی حەق‌و ناهەق‌و ڕاستیی‌و ناڕاستی‌و خێرو شەڕو چاك وخراپ: [تبارك الژی نزل الفرقان علی عبده..] الفرقان/1.
   جگە لەمانە دەیان وەصفی تر لە قورئاندا بۆ قورئانی پیرۆز هاتوون، وەك: موعڤه، شفا‌و، ڕەحمەت: [قد جائتكم موعڤە من ربكم وشفا‌و لما فی الصدور وهدی ورحمە للمۆمنین] یونس/57. 
   بۆیە خوای گەورە ویستوویەتی هەر لە ڕێی ناوو صیفەتەكانی قورئانەوە پوختەی مەبەست و پەیامەكەی قورئان بگەیەنێت، لەبەر ئەوە لە هەموو شوێنەكان كە باسی قورئانی كردووە نەیفەرمووە: قورئان، بەڵكو هەر جارە ناو یان نازناوێكی بۆ بەكارهێناوە. 
   ئەركەكانمان بەرامبەر قورئان:
   جا، ناسینی قورئانی پیرۆز بەو ناوو وەصفانەیەوە، پێنج ئەرك پێویست دەگێڕێت لەسەرمان:
یەكەم: خوێندنەوەی ئاسایی قورئان، بە مەبەستی دەستخستنی پاداشت‌و وەرگرتنی بەرەكەت لە پیت‌و وشەو ڕستەكانی: (قیرائەت). 
دووەم: بەدوای یەكداخوێندنەوەی‌و زۆر چوونە خزمەتی‌و كردنی بە سەرچاوەیەكی بەردەوامی ڕۆژانە: (تیلاوەت).
سێیەم: تێڕامان‌و وردبوونەوە لە مانای ئایەتەكانی‌و بەدواداچوونی مەبەستەكانی، لە ڕێی شارەزابوون بە تەفسیركردنی: (تدبّر). 
چوارەم: كاركردن بە فەرمانەكانی‌و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی‌و كردنی بە پرۆگرامی ژیان: (استجابە): [یا أیها الژین ێ‌منوا استجیبوا لله وللرسول إژا دعاكم لما یحییكم] اڵانفال/24.
پێنجەم: گەیاندنی ناوەرۆكی پەیامەكە بە مرۆڤەكان، بۆ تەواوكردنی حوججەو بەڵگەی خوایی لەسەریان: [وكژلك جعلناكم أمە وسگا لتكونوا شهدا‌و علی الناس] البقرە/143.
   قورئان، وەڵامدەرەوەی پرسیارە نەمرەكان:
   قورئانی پیرۆز بەڵگەو حوججەیە لەسەر مرۆڤایەتی، چونكە وەڵامی پرسیارە نەمرەكانی داونەتەوە: بۆچی هاتین‌و مەبەست لە هاتنمان چی بوو؟ ئەركمان لەم دونیایەدا چیە؟ بەرەوكوێ دەچین‌و چارەنووسمان لەودونیا چیە؟ ئەو پرسیارانەی كە وەڵامەكانیان ـ بە درێژایی مێژووو ـ فەیلەسوف‌و پیتۆڵەكانیان بەش بەش‌و سەرگەردان كردووە، بەڵام قورئان وەڵامی ڕوونی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە، وەڵامگەلێك كە پێداویستی مرۆڤایەتین. 
   لە ڕوویەكی ترەوە قورئانی پیرۆز چوارچێوەی جیهانبینییەكی گشتگیری بۆ دیاری كردووین، سەرەتای دروستبوونی گەردوون‌و هێنانەدونیای مرۆڤی بۆ باسكردووین، لە ڕێی نێرراوەكانیشییەوە ئەرك‌و پەیامیشی ڕوون كردووەتەو چارەنووسیشی دیاری كردووە، یانی ڕەنگڕێژیی سەرەتاو گوزەرگاو نەخشەڕێگاو دوا لەنگەرگای جیهانی هەستی‌و بوون‌و گەردوون‌و مرۆڤی بۆ كردووین‌و هیچ پرسیارێكی بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە. 
   موعجیزەی نەمری قورئان‌و تەحەددییە بەردەوامەكەی:
   ئەوە نهێنیی بەردەوامبوونی ئەو تەحەدییەی قورئانە كە بە درێژایی زیاتر لە چواردە سەدەیە ڕوو بە نەیارانی داوا دەكات: ئەگەر قورئان بە كەلامی خواو موعجیزەی موحەممەد نازانن‌و بە هەڵبەستی ئەوی ئەزانن، فەرموون ئێوەش مرۆڤێكن وەكو ئەو، بە خۆتان‌و پشتیوانەكانتانەوە، تەنانەت جنۆكەو پەرییەكانیش بێننە ڕیزو تاكە سورەتێكی هاوشێوەی ئەم قورئانە بهێنن: [فأتوا بسورە من مپله، وادعوا شهدا‌وكم من دون الله إن كنتم صادقین] البقرە/23، بەڵام نەیارانی لە ئاست ئەم تەحەددایە گوێیان خەواندو ئەوانەشیان كە وەڵامی تەحەددیەكەیان دایەوەو دەستیان دایە قەڵەم ـ وەك موسەیلەمە، گلحە اڵاسدی، ابن المقفع، ابن الراوندی، أبو علا‌و المعرّی، المتنبی و چەندینی ترـ سەریان دای لە تاوێری موعجیزەی قورئان‌و قەڵەمەكانیان شكاند‌و خۆشیان بەچۆكدا هاتن. بەڵام زۆربەی ئاوەزدارانی دژە قورئان بە قوللەی قافدا هەڵنەزنان‌و هەر زوو وەڵامیان لە قورئانەوە دەستكەوت كە توانای وەڵامدانەوەی ئەو تەحەددایەیان نیەو لە ناخەوە تەسلیم بە میصداقیەتی ئەم قورئانە بوون كە هەر لەو كاتەوە داویەتی بەگوێیانداو فەرموویەتی: [قل لئن اجتمعت الجن والإنس علی أن یأتوا بمپل هژا القرێ‌ن لا یأتون بمپله ولو كان بعچهم لبعچ ڤهیرا] الإسرا‌و/88.
   بۆیە قورئانێك ئەمە گۆشەیەك لە وەصف‌و پێناس‌و تایبەتمەندییەكانی بێت، پێویستە پەیڕەوانی لە هەموو گۆشەیەكی دەریاكەیەوە دۆڵچەی خۆیان هەڵدەن‌و لە گەوهەرو مرواری‌و بەهرەكانی هەڵگۆزن‌و ماناو مەدلولی جۆراوجۆری لێوەرگرن.
   ئەمەی لەبەردەستی خوێنەردایە یەكێكە لەو هەوڵانەی چوونە خزمەتی قورئان‌و كۆششێكە بۆ بەهرەمەندبوون بە نیعمەتەكانی دەریای نەبڕاوەی قورئان، ئاخر بڕیاری خوای خاوەنی قورئان وایە كە تەفسیرە پێشووەكانی پێشینان بەس نین‌و دەبێت پرۆسەی تەفسیرو شیكردنەوەو ڕاڤەكردنی ئایەتەكانی قورئان ـ تا دونیا دونیایە ـ بەردەوام بێت، خوای خاوەنی كەلامەكە فەرموویەتی: [ۆڵوْ أَنّ َمَا فی الْأَرْچِ مِنْ شَجَرَەٍ أَقْڵامٌ ۆالْبَحْرُ ێمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَەُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِیزٌ حَكِیمٌ] لقمان/27. بۆچی وایە؟ چونكە بڕیارە قورئان بۆ هەمیشەو هەموو جێیەك بەرنامەی ژیان بێت‌و تان‌وپۆی زەمین‌و زەمان پێكەوە گرێ بدات.  
   لە كۆتاییدا لە خوای گەورە داواكارم بمانخاتە ڕیزی ئەوانەی بەم قورئانە ڕێنوێنی كراون بۆ ڕاست‌و دروستترین ڕێگە: [إن هژا القرێ‌ن یهدی للتی هی أقوم ویبشر المۆمنین الژین یعملون الصالحات أن لهم ڵاجرا كبیرا] الإسرا‌و/9.  
عمر عبد العزیز
3/رجب/1445ك
14/1/2024ز
                                                                                                                                    سلێمانی



بابەتی زیاتر...

1
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر