پوختەی وتاری بەڕێز د. عمر عبدالعزیز لە هەشتەمین کۆنگرەی دیداری جیهانی زانایانی ئیسلامی، لە شاری ئامەد پێشکەشی کرد، ڕۆژی شەممە، ٣٠-٩-٢٠٢٣
10/8/2023 10:35:01 PM
|
424 بینراو
پوختەی وتاری بەڕێز د. عمر عبدالعزیز لە هەشتەمین کۆنگرەی دیداری
جیهانی زانایانی ئیسلامی، لە شاری ئامەد پێشکەشی کرد.
لەمپەرەکانی بەردەم ڕابوونی ئیسلامی هاوچەرخ وچەند پێشنیارێک بۆ چارەسەر:
لە وتارەکەدا ئاماژەی کرد بە لەمپەرەکانی ئاستی ناوخۆی بازنەی ئیسلامی لە ڕووی: (فکریی، سیاسی، شارستانی، مەنهەجیی، دامەزراوەو میکانیزمەکان، کۆمەڵایەتیی، کلتوریی، ڕووناکبیریی و کارگێڕی..
- هەروەها لەمپەرەکانی بەردەمی ڕابوون لە دەرەوەی بازنەی ئیسلامیی:
1ــ دیکتاتۆریەتی سیستمە عەرەبی و ئیسلامییەکانی ناوچەکەو تەسکردنەوەی بوارەکان لە بزووتنەوە ئیسلامییەکان و دوژمنایەتی لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامییەکان بەتایبەت ڕەوتی میانەڕەویی کارا لە ناوچەکە.
٢ــ دژایەتیی ڕەوتە عەلمانییەکان بۆ ئیسلام و پرۆژە ئیسلامییەکان، بەڵکو هەندێکیان بوونەتە پاشکۆی سیستەمە دیکتاتۆرەکان کە دژی ئیسلامییەکان دەجووڵێنەوە..
٣ــ دژایەتی زلهێزە جیهانییەکان و پرۆژە زایۆنییەکان و خاچپەرستەکان دژ بەئیسلام، هەروەها بەشێك لە بڕیارە نێونەتەوەییەکان کە دژی بۆچوون و بەهاكانی ئوممەتی ئیسلامین .
٤ــ مەترسی شۆڕشی تەکنەلۆژیاو تۆڕە کۆمەڵاتییە نائاساییەکان، یان شەپۆلی سۆشیاڵ میدیای ناهاوسەنگ و کاریگەریی سلبی لەسەر ڕای گشتی..
لە کۆتاییدا چەند پێشنیارێک بۆ چارەسەر:
١ــ هەوڵدان بۆ یەکخستنەوەی ڕوئیاو دیدێکی نزیک لەیەک، دەربارەی هەموو کێشەکان بەتایبەتی پرسی توندڕەوی فیقهیی و حزبیی و مەزهەبیی و نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ کۆبوونەوە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان..