سەردانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی دیجلەی شاری ئامەد و شاری ماردین لە باکوری کوردستان
10/13/2026 12:04:06 AM
|
93 بینراو
ئەمڕۆ دووشەممە (١٢/ ١٠/ ٢٠٢٦) لەگەڵ بەڕێز پرۆفیسۆر د.طارق محمد عبدالرحيم سەردانی بەشی زمانی کوردیمان کرد لە زانکۆی دیجلەی شاری ئامەدو لەگەڵ بەڕێز د.ذوالكفل بەرپرسی بەشەکە کۆبووینەوە. هەمان ڕۆژ سەردانی بەشی زمانە زیندووەکان/ لقی کوردیمان کرد، لە زانکۆی شاری ماردین لە باکوری کوردستان و لەگەڵ بەڕێز د.فەصيح و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکە کۆبووینەوە، پاشان سەردانی بەشی مێژوومان کردو لەگەڵ بەڕێز د.ئەحمەد کرکان سەرۆکی بەشەکە کۆبووینەوە. لەگەڵ هەموو ئەو بەرێزانە دەربارەی پرۆژەی (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان) گفتوگۆیەکی زۆر کراو بەڕێزان زۆر بە پرۆژەیەکی پر بەهاو ستراتیژییان داناو دەستخۆشیی زۆریان لە (ڕێکخراوی زانست) کرد بۆ ئەو هەوڵەو بەڵێنی هاوکاریی جیددییان دا، بە بەشداریی لە ناردنی وتاری تایبەت بە هەردوو پارێزگاکەو کەسایەتییەکانی و شوێن و شوێنەوارەکانی.
شایانی باسە چەند ساڵێکە بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی لەو زانکۆیانە کراوەتەوەو ئەو بەسەرکردنەوەو هەماهەنگییەیان بە هەنگاوێکی گرنگ دانا بۆ خزمەتی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردیی .