کۆنگرەی یازدەهەمینی زانایان و قوتابخانە شەرعييەکان
10/13/2026 12:02:58 AM
|
91 بینراو
لە درێژەی سەفەرەکەماندا بۆ تورکیاو باکووری کوردستان، ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەک شەممە (٩ و ١٠ و ١١ /١٠/ ٢٠٢٦ز) لە شاری (ئامەد) بەشداریمان کرد لە کۆنگرەی یازدەهەمینی زانایان و قوتابخانە شەرعييەکان، بە ئامادەبوونی سەدان زانا لە هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان.
لە زۆربەی وتارەکانی کۆنگرەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا دەربارەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم بانگخوازان و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەیان. هەروەها وتاری نوێنەرانی هەموو ناوچەکانی کوردستان خوێندرانەوەو لە زۆربەی وتارەکاندا بشتيوانى بۆ خەڵکی ستەملێکراوی غەززە دووپات کرایەوە.
لەم ئاقارەدا بەندە ئەمڕۆ یەک شەممە (١١/ ١٠/ ٢٠٢٦) لە کۆنگرەکەدا (خاطرة)يەکم پێشکەش کرد دەربارەی ڕووە لێکچووەکانی دۆزی کوردو دۆزی گەلی فەلەستین و ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنێکی هەڵەی دوو دەستە لە خەڵکی، لەو بابەتە.