کۆنگرەی جیهانیی (١٣)ی بدیع الزمان سەعيد نورسى
10/12/2026 11:59:36 PM
|
104 بینراو
ئەمڕۆ (٣/١٠/٢٠٢٦) لە شاری ئەستەمبوڵ بەشداریمان کرد لە کۆنگرەی جیهانیی (١٣)ی بدیع الزمان سەعيد نورسى، لە ژێر ناونیشانی (چارەسەرە قورئانییەکان بۆ گرفتە هاوچەرخەکانی شارستانێتی، لە دیدی مامۆستا سەعيد نورسي يەوە)، كە بە سوپاسەوە لە لایەن (دامەزراوەی ئەستەمبوڵ بۆ ڕۆشنبیریی و زانستەکان)ەوە، بانگیشت کرابووین.
كۆنگرەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک کۆمارو سەدان زاناو ئەکادیمی لە (٧٠) وڵاتی جیهان، دەستی پێکرد.
لە ئاهەنگی کرانەوەی کۆنگرەدا ژمارەیەک وتاری گرنگ پێشکەش کران. وەک:
وتاری سەرۆکی ئەکادیمیای زانست و کولتوور، وتاری أسامة رافعي موفتى سوريا، وتارى د.على قەرەداغى سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیهان. وتاری نجم الدین بلال، کوڕی ئۆردوگان، وتاری جێگری سەرۆک کۆمار جەودەت یڵماز..
بڕیارە کۆنگرەکە سێ ڕۆژ بخایەنێت و دەیان باسی زانستیی لەسەر مامۆستا نورسی و لێکۆڵینەوەکانی، پێشکەش بکرێن.