سه‌ردانی سه‌نته‌ری (زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی) بۆ (ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه).
12/29/2025 9:53:40 PM
|
49 بینراو
پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ 29/12/2025 وه‌فدێكی سه‌نته‌ری (زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی) كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: د. صەباح به‌رزنجی، سه‌رۆكی سه‌نته‌رو بۆردی کارگێڕیی زەهاوی، سه‌ردانی (ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه)یان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان د. عمر عبدالعزیز سه‌رۆكی ڕێكخراو‌و ژمارەیەک لە کارگێڕانی زانستەوە پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتێكی دۆستانەدا کە دوو كاتژمێری خایاند، باسی جۆری چالاکییەکانی هەردوو لاو دۆخی فیکریی و ڕۆشنبیریی هەرێم کراو جەخت کرایەوە لەسەر ئەوە کە کارەکان تەواوکاریی بن و چالاکییەکان لە خزمەت جووڵەی ڕۆشنبیریدا بن. وەفدی میوان پرۆژەی (ئینسکلۆپیدیای کورد‌و کوردستان)يان بەرز نرخاند، کە یەکێکە لە پرۆژە ڕۆشنبیرییەکانی ڕێکخراوی زانست.