كۆچكردن بۆ مەدینە وێستگەیەكی گرنگی مێژووی ئیسلام بەشی دەیەم و كۆتایی (كۆتایی زنجیرەی كۆچ)
7/14/2025 7:15:54 PM
|
111 بینراو
لەم زنجیرە بابەتەدا بینیمان كە ڕووداوى هیجره‌ت گه‌له‌رییه‌كى پڕ له تابلۆى وانه‌و په‌ندو عیبره‌ته، به‌ش به‌شه‌و هه‌ر به‌شه‌ى پڕه له وێنه‌ى گۆیا، لێره‌دا به خاڵ ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌م و تامه‌زرۆیان ڕه‌وانه‌ى باخچه‌ى سیره ده‌كه‌م و خۆیان سه‌رپشك ده‌كه‌م بۆ گوڵ‌چنین،
لەم گەلەرییە پڕ لە تابلۆیەدا، تابلۆى ڕاده‌ى دڵسۆزیى و خه‌مخۆریى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لەسەر بێت) بۆ یارانیمان بینی، كه جگه له خۆى و سه‌روه‌ران (ئه‌بوبكر و عەلى) ــ كه بۆ كارى تایبه‌ت هێشتنیه‌وه، كه‌سى پێش خۆى نه‌هێشته‌وه.
هەروەها تابلۆكانی میهرەبانیی و سۆزی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت)، ڕێز و خۆشه‌ویستیى ئه‌بوبەكرى ڕاستگۆ، له‌خۆبورده‌یى و ئازایه‌تیى عه‌لى، وریایی و نه‌ترسیی خاتوو ئه‌سما، ورده‌كاریى و ته‌كتیك و نه‌زم و ڕێكوپێكى پرۆسه‌كه، پاراستنى نهێنیى و چه‌واشه‌كردنی دوژمن، خۆشه‌ویستیى و دڵسۆزیى یارانى مه‌دینه، حه‌زكردن به سه‌ربه‌ستیى و گه‌ڕان به‌دوایدا، بنیاتنانى مزگه‌وت، مه‌ڵبه‌ندى پەرستش و په‌روه‌رده‌و فێركردن و پێگەیاندن، برایه‌تیى ئیسلامیی، دروستكردنى كۆمه‌ڵگه، پێكهێنانى ده‌وڵه‌ت، په‌یمانبه‌ستن له‌گه‌ڵ گشت لا و چه‌ندین و چه‌ندین وانه‌ى تر.
وێستگەیەكی تری گرنگ ئەوەیە كە هه‌ر وه‌ك هیجره‌ت و كۆچكردنى لاشه‌یى هه‌یه، ده‌كرێ مرۆڤى بڕوادار بۆ ده‌روونیشى له كۆچكردن سه‌رمه‌شق وه‌ربگرێت و له جیهانى گوناهه‌وه خۆى كۆبكاته‌وه ڕووه و خواپه‌رستیى بێگه‌رد.
ئه‌مه له قورئانى پیرۆزدا هاتووه، كاتێك ده‌فه‌رموێ: (ففروا إلى الله إني لكم منه نذير مبين) الذاریات/ 50، یان پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لەسەر بێت) له ناساندنى كه‌سی كۆچكردوودا له فه‌رمووده‌یه‌كى (صه‌حیح)دا ده‌فه‌رموێ: (والمهاجر من هجر ما نهى الله عنه). (بوخارى/10، موسليم/ 40).
زۆر جێى خۆیه‌تى كه هه‌رده‌م له‌بیرى ئه‌م كۆچ و ڕه‌وه گشتییه‌دا بین، ڕووه و په‌روه‌ردگارى مه‌زنمان و پشت له (ما نهى اللە) هه‌ڵكه‌ین و به‌خۆخستنه به‌ر قاپیى هەمیشە كراوه‌ى، زاخاوى ڕۆژانه‌ى ته‌مه‌نمان بده‌ین و له بۆته‌ى په‌رستشدا خۆمان قاڵ بكه‌ین، به تایبه‌تى بۆ ئێمه‌و له‌م سه‌رده‌مه پڕ له ته‌مومژ و ژه‌نگ و ژاره‌دا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و ساڵانە له یادى كۆچكردنى پیرۆزدا هه‌ق وایه زیاتر له هه‌ركات و ساتێك بچینه‌وه خزمه‌تى ئاینه مه‌زنه‌كه‌مان و كێشەو گیروگرفتە ده‌روونیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانمان له پێشده‌م سه‌كۆى یاسا به‌رزه خواییه‌كانماندا یه‌كاڵا بكه‌ین و به ئینصاف و نیازمه‌ندیى و قه‌ناعه‌ته‌وه، سه‌ر له ده‌رمانخانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى بده‌ین و ئه‌وه‌نده به چاره‌سەر و جورعه (مسكّن)ـه‌كانه‌وه ته‌مه‌نى خۆمان نه‌دۆڕێنین و هه‌وڵى چاره‌ى ڕیشه‌یى و سه‌ره‌كیى بده‌ین، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌كدار‌و به‌ویژدان و حه‌قویست بین له خزمه‌تى ئیسلامدا ــ كه به‌رنامه‌ى خواى خاوه‌نى ئێمه‌و تێكڕاى گه‌ردوونه ــ ده‌گه‌ینه ئه‌نجام و گرێ كوێره‌كان واڵا ده‌بن و چه‌شمه‌ندازه موسته‌قبه‌لییه‌كان ڕوون ده‌بنه‌وه، خۆ هیچ نه‌بێت له سه‌ره‌تاوه به شنه‌ى بڕوا به خوا‌و پشتپێبه‌ستنى دڵ‌ئارام ده‌بینه‌وه‌و گیروگرفته‌كان لامان ئاسان ده‌بنه‌وه‌و ڕێگا چاره‌كان نزیك ده‌بنه‌وه‌و تین و ته‌وژمى تایبه‌ت و خودابه‌خش بۆ داهاتووش دێنینه ده‌ست.
ئه‌مه ڕاستییه‌كه، ئه‌هلى خۆى نه‌ك هه‌ر تێیگه‌یشتوون، به‌ڵكو پێیگه‌یشتوون و چه‌شه‌یشى بوون، هیوادارم هه‌موو خه‌مخۆرانى گه‌ل و وڵاتمان له سایه‌ى ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌دا خۆیان و هه‌موو لا بحه‌وێننه‌وه‌و به شنەى ڕەحمەتى خودایى و له به‌هارى كۆچكردندا، دڵان فێنك بكەنەوەو به‌ره‌و هه‌وارى په‌شیمانیى و هاوسێیه‌تیى خواى گه‌وره كۆچ بكەن [قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُمْ مِنْ جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَكُمْ بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ] سبأ/46.
خواتان لەگەڵ و ماڵ ئاوا..