كۆچكردن بۆ مەدینە، وێستگەیەكی گرنگی مێژووی ئیسلام (بەشی پێنجەم)
7/2/2025 3:31:46 PM
|
40 بینراو
بایه‌خدانى قورئانی پیرۆز به ڕووداوى هیجره‌ت، به‌ڵگه‌ى ڕوونن له‌سه‌ر ئه‌وه كه كۆچ بڕگه و وێستگه‌یه‌كه له مێژووى هه‌ر سه‌رده‌مێكى خه‌باتى ئیسلامی‌دا قابیلى دووباره‌بوونه‌وه‌یه و ده‌بێت له خانه‌كانى گرنگی پێدانى خه‌باتگێڕاندا جێ و بایه‌خى تایبه‌تى هه‌بێت
(ھۆکارەکانی کۆچکردن بۆ مەدینە ، پرۆسەی کۆچکردن لە قورئانی پیرۆزدا)
ھۆکارەکانی کۆچکردن بۆ مەدینە:
پاش تێپەڕینی (١٣) ساڵ بەسەر تەمەنی بانگەوازی ئیسلامی‌دا، ژمارەیەک ھۆکار کۆبوونەوە کە بوونە ڕێخۆشکەر و پاڵنەر بۆ کۆچکردن، لەوانە:
1- پەرەسەندنی چەوساندنەوە و گوشاری قورەیش، کە خۆی لە چەندەھا ھەنگاودا بینییەوە، وەک: ئازاردانی ھەژارەکان، ئابڵۆقەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی لەسەر موسڵمانان، دەرکردنیان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و مانەوەیان بۆ ماوەیەک لەناو دۆڵەكانی ئەبوطالب، شەڕ لەگەڵ کردنیان، کوشتنی ھەندێکیان، دەربەدەرکردنی زۆربەیان و .. جۆرەھا ستەمی تر، کە قورئانی پێرۆز ئاماژەی پێ کردوون.
2- تەواوکردنی حوجییەتی پێغەمبەرایەتیی و گەیاندنی ئەرکی بانگەواز بە قورەیشییەکانی مەککە و دەوروبەری.
3- لە دەستدانی پشتیوانانی ناو مەککە، بە تایبەتی پاش وەفاتی (ئەبوطالب)ی مامی.
4- سازبوونی زەمینەی نوێ لە مەدینە، بۆ پێک‌ھێنانی کۆمەڵگە و دەوڵەت، پاش ھەردوو پەیمانی عەقەبەی یەکەم و دووەم و موسڵمانبوونی ژمارەیەک لە ھۆزەکانی ئەوس و خەزرەج.
5- پێویستیی درێژەدان بە گەیاندنی پەیامی ئیسلام بە نەتەوەکانی تری سەرزەوی.
پرۆسەی کۆچکردن لە قورئانی پیرۆزدا:
پێویستە کاتێک باسی ڕووداوی کۆچکردنی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەکەین، ئەوە بزانین کە بابەتی کۆچکردن لە قورئاندا پانتاییەکی زۆری بۆ دانراوە و لە دەیان ئایەتدا ئاماژە بەم تەوەرە پەیوەندیدارانە بە کۆچکردن (ھیجرەت) ــەوە کراوە:
1-كۆچکردنی پێغەمبەران (علیھم السلام)، بۆ نموونە كۆچی: نوح، ئیبراهیم، لوط، شوعەیب، یونس، صالح، مو‌سا، عیسا، (لەم ئایەتانەدا - بە نموونە - ئاماژە بە کۆچی پێغەمبەران کراوە: العنکبوت/٢٦، الصافات/99، القصص/20، الشعرا‌ء/21..
لەو ئایەتانەدا قورئانى پیرۆز حاڵه‌تى كۆچكردنى ژماره‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌رانى خواى باس كردووه، وه‌ك كۆچى لوط بەرەو فەلەستین و ئوردون، كۆچى ئیبراهیم به‌ره‌و شام و میصر و دورگەی عەرەبی، كۆچى مو‌سا بەرەو مەدیەن لە باكورى خۆرئاواى دورگەى عەرەبی و پاشان بۆ فەلەستین، كۆچى نوح و كۆچی یونس بەرەو چارەنووسێكی نادیار، كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كۆچكردن دیارده‌یه‌كى ژیانى خواناسان بووه، كه هه‌میشه خولیاى گۆڕانكاریى و په‌رۆشى هیدایه‌تدان و سازكردنى زه‌مینه‌ى پێكهێنانى كۆمه‌ڵگه و قه‌واره‌ى مه‌ده‌نیى و كۆمه‌ڵایه‌تیی بوون.
2- واجب‌بوونی ھیجرەت لە کاتی خۆیدا، لە ئایەتەكانی النساء/97-100 ، ئاماژە بە واجب‌بوونی کۆچ کراوە.
3- پاداشتی کۆچبەران. لەم ئایەتانەدا ئاماژە بە پاداشتی کۆچبەران کراوە: البقرة/٢١٨، آل عمران/١٩٥، النساء/١٠٠، التوبة/٥ و ٢١ و ٢٢ و ١٠٠.
4- هۆكارەکانی کۆچکردن و کاتەکانی لە ئایەتەكانی النحل/40-42، النحل/109، ئاماژە بە مەرجەکانی کۆچکردن کراوە:
ژماره‌یه‌ك هۆكارى سه‌ره‌كی هه‌بوون بۆ كۆچكردن، كه گرنگترینیان ئه‌مانەن:
أ- زیادبوونى ڕاده‌ى چه‌وساندنه‌وه و ئەشكەنجە و ئازار له شارى مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌رى:
خواى گه‌وره له قورئاندا ئه‌مه‌ى سه‌لماندووه و ده‌فه‌رموێ: [ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا مِن بَعْدِ مَا فُتِنُوا ثُمَّ جَاهَدُوا وَصَبَرُوا إِنَّ رَبَّكَ مِن بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ] النحل/110. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِن بَعْدِ مَا ظُلِمُوا] النحل/41. ته‌نانه‌ت قورئان ده‌رچوونى پێغه‌مبه‌رى خوا و ئه‌بوبه‌كرى هاوڕێى به‌ده‌ركردن ناوبردووه و ده‌فه‌رموێ: [إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ] التوبة/40.
ب - بڕیارى تیرۆركردنى پێغه‌مبه‌رى سه‌ركرده له‌لایه‌ن سه‌رانى قوڕه‌یشه‌وه:
قورئان ئه‌مه‌ى تۆماركردووه‌و ده‌فه‌رموێ: [وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ] الأنفال/30. له سه‌رچاوه‌كانى ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ریشدا هاتووه كه دوابڕیاریان له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى سه‌ره‌وه، هاته سه‌ر ئه‌وه كه له هه‌ر هۆزێك كه‌سێكى ئازایان دیارى كرد‌و ئابڵوقه‌ى ماڵى پێغه‌مبه‌ریان دا، به‌ڵام خواى گه‌وره ئاگادارى كرده‌وه‌و ڕێگای كۆچكردنى بۆ واڵا كرد.
ج - گوشارى ئابڵوقه‌ى ئابووریى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیى‌و سیاسى، كه له شیوه‌كانى (أبو طالب)و بڕیارى ڕاگرتنى ژن‌و ژنخوازیى له‌گه‌ڵیان‌و یاساغكردنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان و پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه‌كاندا به‌رجه‌سته بوو.
د -كۆچى دوایى دوو پشتیوانى به‌هێز و خه‌مخۆرى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لەسەر بێت) (أبوطالب)ی مامى و خه‌دیجه‌ى هاوسه‌رى.
ه - دروستبوونى پێشه‌نگانى بانگه‌وازى ئیسلامیى و هێزێكى مرۆیى گونجاو، بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئیسلام و بنیاتنانى سه‌ره‌تاكانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نوێ لە شاری مەدینە.
د - سازبوونى بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى پته‌و بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نیى، كه بریتى بوو له شارى مه‌دینه، پاش نائومێدیى له شارى مه‌ككه و ده‌وروبه‌رى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
و -گه‌رم و گوڕى یاریده‌ده‌رانى مه‌دینه و په‌یماندانیان به ڕابه‌رى گه‌وره و پێشه‌وایان پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى لەسەر بێت) كه ببنه پشتیوانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته و هاوكار و پشتگیرى برایانى كۆچبه‌ریان بۆ پێشوازیكردنى قۆناغى تازه.
لە دەیان ئایەتی قورئاندا تیشک خراوەتە سەر ئەم حەوت تەوەرەیە و لە ناواخنياندا دەیان بابەتی گرنگ ئاماژەیان پێ کراوە.
ئەم بایه‌خدانەى قورئانی پیرۆز به ڕووداوى هیجره‌ت - كه له زیاتر له (25) جێى قورئاندا باسكراوە - به‌ڵگه‌ى ڕوونن له‌سه‌ر ئه‌وه كه كۆچ بڕگه و وێستگه‌یه‌كه له مێژووى هه‌ر سه‌رده‌مێكى خه‌باتى ئیسلامی‌دا قابیلى دووباره‌بوونه‌وه‌یه و ده‌بێت له خانه‌كانى گرنگی پێدانى خه‌باتگێڕاندا جێ و بایه‌خى تایبه‌تى هه‌بێت، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه قورئان به‌رنامه‌ى ژیانه و گرنگیدانه‌كانى به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌بێت جێى سه‌رنج بن.
جگه له‌وەش، قورئان لە باسەكانی هیجرەتدا ئامڕازى په‌یوه‌ندى (صلة)ى (الذین)ـه‌و (مَن)ى عه‌ره‌بى و صيغەى فیعلی داناوه، كه بۆ كۆچه‌ران ماناى به‌رده‌وامیى ده‌به‌خشن. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە کۆچکردن لە مێژووی بانگەوازی خواییدا، دیاردەو سوننەتێکی ھەمیشەیی و دووبارەیە.