سەردانی مۆزەخانەی کورد کلیم اللە توحدي
5/28/2025 6:24:31 PM
|
13 بینراو
ڕۆژی (٢٥/٥/٢٠٢٥) لە گوندی (ئۆقاز)ی سەر بە قەزای (شیروان) لە کوردستانی خۆراسان- زێدی نووسەری گەورەی کورد کلیم اللە توحدي - سەردانی مۆزەخانەی ناوبراومان کرد، کە توانی لە دوای سەدان ساڵ خامۆشیی و فەرامۆشیی ناوو بوون و کلتوری کوردانی خۆراسان (ناسراو بە کوردخانە) زیندوو بکاتەوە.
ناوبراو بە تەنها لە ناوجەرگەی گوندەکانی خۆراساندا مۆزەخانەیەکی کلتوریی داناوەو لە تەواوی کوردستانەوە نموونە لە کەرەستە کلتوورییەکانی کوردەواریی کۆکردووەتەوەو وەک مۆزەیەک بە ڕووی هاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچەیەدا کردوویەتەوە.