ریفۆرمی ئایینی چییەو كەیو چۆن ئەنجام دەدرێت؟
2/17/2024 11:37:07 PM
|
276 بینراو
سایتی میللەت پریس: ئارام مهحمود ئهحمهد
10/03/2016
777 ریفۆرمی ئایینی چییەو كەیو چۆن ئەنجام دەدرێت؟
یەكێك لە سەركردەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی و ئەندامی دامەرزێنەر لە یەكێتی زانایانی جیھان، لە بارەی ریفۆرمی ئایینییەوە دەڵێت:" مەبەست لە ڕیفۆرمی ئاینی پێداچوونەوەی كلتوری ئاینییە، لە ڕووی گونجان و نەگونجانی هەندێك لە بابەتەكانی لەگەڵ سەردەم، یان بەسەرچوونو بەسەرنەچوونی هەندێك لە بۆچوونو ئیجتیهادەكانی زانایانی پێشین."
د. عومەر عەبدولعەزیز كە هاوكات ئەندامی دامەرزێنەر لە مونتەدای میانەڕەویی جیھانی و ئەندامی (دەستەی ڕاوێژكاری باڵای یەككرتووی ئیسلامیی كوردستان)ە، باس لە رستەی "دەرگای ئیجتیهاد بەستراوە" دەكات و لەم جاوپێكەوتنە تایبەتەیدا لەگەڵ (میللەت) بەم شێوەیە باسی ئەم رستەیە دەكا: "ئەو ڕستەیەی كە بۆ چەندین سەدە ئوممەتی ئیسلامیی بێبەش كرد لە عەقڵو ئەزموونو توانا زانستییەكانی ژمارەیەكی زۆر لە زانایان."
بە بڕوای ناوبراو لە كۆمەڵگەی كوردیدا قودرەتی ئەنجامدانی ریفۆرمی ئاینی یاخود رەگەزەكانی بەرجەستەبوونی ریفۆرمی ئایینی نەخەمڵیوون و پێیوایە "زۆری ماوە لە كۆمەڵگەی كوردیدا هەنگاوی وا دەست پێ بكات."
ئەمەی لە خوارەوە دەیخوێننەوەی دەقی چاوپێكەوتنی تایبەتی میللەت-ە لەگەڵ د. عومەر عەبدولعەزیز، ئەندامی دامەرزێنەر لە یەكێتی زانایانی جیھان و مونتەدای میانەڕەویی جیھانی و ئەندامی دەستەی ڕاوێژكاری باڵای یەككرتووی ئیسلامیی كوردستانه:
میللەت: سەرەتا بابپرسین ریفۆرمی ئایینی چییەو كەیو چۆن ئەنجام دەدرێت؟ بە تایبەتی لە ئیسلامدا.
د. عمر عبد العزیز:
مەبەست لە ڕیفۆرمی ئاینی پێداچوونەوەی كلتوری ئاینییە، لە ڕووی گونجان و نەگونجانی هەندێك لە بابەتەكانی لەگەڵ سەردەم، یان بەسەرچوونو بەسەرنەچوونی هەندێك لە بۆچوونو ئیجتیهادەكانی زانایانی پێشین. ئەم ڕیفۆرمە لە بازنەی خودی بۆچوونە دێرینەكانو كوانووی كلتووری ئیسلامیدا جێی بۆتەوە، چونكە ئەوەی ناونراوە زەمینەی ئیجتیهادو بوونی ڕاو ڕای جیاواز لای فەقیهەكان، دەچێتە خانەی ڕیفۆرمەوە. بەڵام لێرەدا دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین كە چەمكی (ریفۆرم) هەڵقوڵاوی واقعی فكرییو كۆمەڵایەتیی خۆرئاوایەو جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ ڕەوتی ئیصلاحیی لە چوارچێوە ئیسلامییەكەدا. دەتوانین بڵێیین ڕەوتی ریفۆرمی ئاینی لە مێژووی ئیسلامدا لەو كاتەوە وەستا كە وتیان: "دەرگای ئیجتیهاد بەستراوە".
ئەو ڕستەیەی كە بۆ چەندین سەدە ئوممەتی ئیسلامیی بێبەش كرد لە عەقڵو ئەزموونو توانا زانستییەكانی ژمارەیەكی زۆر لە زانایان، كە لەبەر ئەو ڕستە ستەمكارە، چرای هزری خۆیان كوژاندەوە و چەكەرەكانی بیری خۆیان پووكاندەوە. دیارە ئەو ڕستەیەش لەوێوە هات كە لە سەدەكانی پێنجو شەشی كۆچیدا دیاردەیەكی ترسناك سەری هەڵدابوو، لە دەستشلكردن لە مەرجەكانی ئیجتیهاددا، گوایە كەسانی نائەهل خۆیان خزاندبووە ڕیزی موجتەهیدەكان، لەكاتێكدا دەكرا لە درێژەی خودی ڕەوتە ئیصلاحییەكەدا، ئەو دیاردە نەخوازراوەش چارەسەر بكرێت.
ماوەتەوە ئەوەش بڵێین: كە لە مەنزومەی فكری ئیسلامیدا پرۆسیسێكی گرنگترو پێشكەوتووتر لە (ڕیفۆرم) هەیە كە پێی دەگوترێت (تجدید الدین)، واتە: نوێكردنەوەی ئاین، كە دەستەواژەیەكی زۆر وردترو گشتگیرترە لە دەستەواژەی ریفۆرم. یەكەم كەسیش كە لە مێژووی ئیسلامدا ئەو دەستەواژەیەی بەكارهێناوە، خودی پێغەمبەری ئیسلامە (درودی خوای لەسەر بێت)، بەندە ساڵانێكە بە ئیلهام وەرگرتن لە فەرموودەیەكی ئەو سەروەرە، ئەم زاراوەیەم بەكارهێناوە، كە لە باسی پرۆسەی نوێكردنەوە لە ئایندا فەرموویەتی: (إن الله یبعپ لهژه الامە علی رأس كل مائە سنە من یجدد لها دینها).
ئەوە ڕیفۆرمی ئاینیی لە بازنەی تێگەیشتنە ئیسلامییەكەدا..
بەڵام كەی ئەو ڕیفۆرمە دەكرێت؟ هەر كاتێك كە هەستكرا هەندێك لە ئیجتیهادو فتواو بۆچوونەكان، خەریكە بەسەر دەچنو بە فاكتەری زەمەن، تۆزو گەردیان خەریكە ڕەونەقی (فیقه) تێكبدەن، یان ئاڵو گۆڕی سیستمی ژیانو سروشتی ژینگەكان، خەریكە مۆركی نەسازان لەگەڵ واقیع، بەسەر بۆچوونە دێرینەكاندا بدەن، ئەوە پێداچوونەوە بە ڕاو بۆچوونە فیقهییەكاندا دەخوازێت، ئەو كات دەبێت لە چوارچێوەی حوكمە (جێگیرەكان)دا، پێداچوونەوە بە حوكمە (ناجێگیرەكان)دا بكرێتو بە تێگەیشتنی نوێی هەڵقوڵاوی ژینگەو كۆمەڵگەو سەردەمەكە، ڕاو بۆچوونی نوێ ببێتە مەودای (فیقهی نوێ)، ئەمە ڕاستییەكی گرنگەو لە سەردەمانێكی زۆردا لەبیر كراوە، وشەی (فیقه) كە خۆی بە واتای تێگەیشتنە، ئەوە دەخوازێت.
بەڵام (ڕیفۆرم لە ئایندا) چۆن ئەكرێو بەچی ئەكرێ؟ ئەوە ڕێگاكانی زۆرە، لەوانە:
١. واڵاكردنەوەی دەرگای ئیجتیهاد.
٢. رێزگرتن لە عەقڵی مرۆڤی سەردەمەكان.
٣. وەڵامی زانستییانەی پرسیارو داخوازییەكانی سەردەم.
٤. پێداچوونەوەی سەرچاوە فیقهییەكانو بژاری فكری ئیسلامیی.
٥. لاخستنی فتواو بۆچوونە هەڵەو بەسەرچووەكان، یان مەرجوحو لاوازەكان.
٦. دەركردنی حوكمی نوێ بۆ مەسەلە هاوچەرخەكان.
٧. تەفسیری نوێی هەندێ دەقی قورئانو فەرموودە..
هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی خودی مەنزومەی ئیسلامیدا پەسەندنو جێیان دەبێتەوەو پشتیوانی تێرو تەواویان هەیە، چ لە خودی دەقەكانی قورئانو فەرموودە، چ لە قسەی سەدان زاناو موجتەهیدی پێشووی ئیسلامدا.
میللەت: دەبێت كێ بە ریفۆرمی ئاینی هەستێت و لەم پرسەدا، كێ یان كام گرووپ و توێژ، ئەركی گرنگیان وە ئەستۆ دەكەوێت، حیزبە ئیسلامییەكانی كوردستان دەبێت لە كوێی ریفۆرمی ئاینیدا بن؟
د.عمر عبد العزیز:
لە ڕابوردووی مێژووی ئیسلامیدا، ئەركی ڕیفۆرمی ئاینی، لەسەرشانی زانا موجتەهیدەكان بووەو لەبەر زەحمەتی پەیوەندیی، بەشێوەی شەخصییو دوور لە كاری گروپییو دەستەجەمیی، ئەنجام دراوە. بەڵام لەم سەردەمەدا لەبەر ئاسانیی پەیوەندییو پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا، دەكرێت بەشێوەی دامەزراوەییو هەرەوەزیی ئەو كارە ئەنجام بدرێت.
دیارە بیرمەندانی ئیسلامییو توێژەرانی پسپۆڕی زانستە شەرعییەكان، بە هاوكاریی پسپۆڕانی بوارە جیاجیاكان، دەبێت تواناكانیان لە هەندێك دامەزراوەو ڕێكخراوەی تایبەتدا چڕ بكەنەوە، بۆ هەستان بەو ئەركە. ئەمە خاڵێكی زۆر گرنگە، چونكە بەبێ بەشداركردنی پسپۆڕانی شارەزا بە سەردەمو ئاشنا بەوەی ناونراوە (فیقهی واقیع)، هەموو (فتواو بۆچوونە فیقهییە دێرینەكان) دووبارە دەبنەوەو هیچ نوێگەرییو كارێكی ئیصلاحییو ڕیفۆرمیی لە فیكری ئیسلامیدا دروست نابێت، كە كەرەسە بنەڕەتییەكەی بریتییە لە فیقهی ئیسلامییو ئیجتیهاداتی زانایان.
میللەت: لە كۆمەڵگەی كوردیدا قودرەتی ئەنجامدانی ریفۆرمی ئاینی هەیە، یاخود رەگەزەكانی بەرجەستەبوونی ریفۆرمی ئایینی خەمڵیوون؟
د. عمر عبد العزیز:
نەخێر، من پێم وایە زۆری ماوە لە كۆمەڵگەی كوردیدا هەنگاوی وا دەست پێ بكات. بە داخەوە ئێمە زاناو بیرمەندی گەورەی زۆرمان هەبوونو هەن كە توانای زۆریان هەبووەو هەیەو هەنگاویشیان ناوە.
كەسانێكی وەك مامۆستایان: (مەلا حەسەنی دزڵی) لە هەورامانو (مەلا محەممەدی جەلیزادە)ی كۆییو (شێخ محەممەدی خاڵ) لە سلێمانیو (مەلا هادی ئەفخەم زادە) لە موكریانو (مەلا ئەمجەدی زەهاوی)و (مەلا محەممەدی قزڵجەیی) لە بەغدا، لەڕێی جۆراوجۆرەوە، لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەمدا، هەنگاوی نمونەییو باشیان نا بۆ ڕیفۆرمو ئیصلاحات لە فیكرو فیقهی ئیسلامیداو كرانەوە بەڕووی سەردەمی هاوچەرخدا.
لە سەردەمی خۆشماندا كەسانێكی وەك هەردوو عەللامە (ئەحمەد موفتی زادە)و (ناصری سوبحانی)، (خوا لە هەموویان خۆش بێت)، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، داهێنانی گەورەیان دەست پێكرد. حاڵی حازریش پرۆفیسۆری گەورە مامۆستا (مەلا مستەفای زەڵمی)و كەسێكی وەك (دكتۆر محسن عبد الحمید)، (خوا بیانپارێزێت) پرۆژەی گەورەیان لە بواری ئیصلاحی فكری ئیسلامیدا خستۆتە ڕوو، بەڵام بەداخەوە لە ڕابوردووشداو ئێستەشی لەگەڵدا بێت، نە دامەزراوە ڕەسمییە ئاینییەكان، نە مامۆستا هاوتەمەنەكانیانو مودەرریسەكانی خوێندنگە كلاسیكییەكانی حوجرەو مزگەوتەكان، پشتیان نەگرتوونو نەیانتوانیوە لە جغزی چەقبەستووییو تەقلید دەرباز ببن، تەنانەت پیاوانێكی وەك مامۆستا (زەڵمی)و (قزڵجەیی) كاتی خۆی لەبەر دژایەتیكردنو لەمپەردانانی ڕەوتی دژە ڕیفۆرم، كوردستانیان بەجێ هێشتووەو لە بەغدا نیشتەجێ بوون.
من بۆ خۆم لە ساڵی 1985دا لە ماڵەكەی خۆی لە شاری بۆكان، سەردانی یەكێك لە پێشەنگانی چاكسازیی فیقهی ئیسلامیم كرد، مەرحومی مامۆستا مەلا (هادی ئەفخەم زادە)، كە تەمەنێكی زۆری لە بەغدا بەسەر بردبوو، كەوتبووە ژێر كاریگەریی قوتابخانە فیكرییەكەی (محەممەد ڕەشید ڕەزا)، لە بەشێكی بیرەوەرییەكانیدا، بەسەرهاتی دژایەتیكردنی لە لایان زانایانی (موكریان)ەوە بۆ گێڕاینەوە، كە چۆن بە بیرێكی كراوەو بۆچوونی نوێوە لە بەغداوە گەڕاوەتەوە، بەڵام مەلاكان بە توندی بەرەنگاری بوونەتەوەو بێتاقەتیان كردووەو چەندین تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە، لەسەر ئەوەی لە كاتی گەڕانەوەی لە بەغدا كتێبی (حقیقە التوحید)ی عەللامە (محەممەد عەبدە)ی بۆ ناردوونو لە مزگەوتو حوجرەكان لەگەڵ هەندێك لە مەلاكانی ئەو كاتە، چەند بابەتێكی وروژاندووە كە ڕای جیاواز هەڵدەگرن..
لە تازەترین وێناو هەڵسەنگاندنیشدا ئەمساڵ پرۆژەیەكم بەناونیشانی (هەنگاوە سەرەكییەكانی چاكسازیی لە فیكری ئیسلامییدا) نووسی بوو، ناردم بۆ چەند زاناو بیرمەندێك، لەوانە جەنابی مامۆستا (مستەفا زەڵمی)، لە وەڵامدا بۆی نووسی بووم: "لەگەڵ ئەوەی دەستخۆشییەكی زۆرت لێ دەكەمو بە تەواویی پشتیوانیت لێ ئەكەم، بەڵام نایشیشارمەوە كە نائومێدمو لەو بڕوایەدام كە لەم كۆمەڵگەیەداو بەم وەزعەوە كەتێیداین، هیچ ناكرێت." ئەم بێهیواییەی مامۆستا زەڵمی، لە ئاكامی بیرەوەرییە تاڵەكانییەوە دێت لەگەڵ پرۆژەكانی خۆیو ئەوەی لە سەردەمانێكی زووتردا بەسەر خۆیدا هات.
میللەت: بە بڕوای ئێوە لەمپەرەكانی بەردەم پرۆسەی ریفۆرمی ئاینی كامانەن؟
د. عمر عبد العزیز:
لە كوردستاندا لە بەردەم پرۆسەی ڕیفۆرم لە ئایندا، سێ لەمپەری گەورە بەدی دەكەم:
لەمپەری یەكەم: نەبوونی هۆشاریی ئاینی لای هاووڵاتیانی كوردستان، بە هۆی فاكتەری كاریگەریی مێژووییو هەژموونی ناوەندی ئاینیی لەسەریان.
لەمپەری دووەم: دامەزراوە ڕەسمییو ناڕەسمییە ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان: سیستمی خوێندنی حوجرە، مەنهەجی خوێندنگەو پەیمانگاو كۆلیژە ئیسلامییە ڕەسمییەكان، كاریگەریی مەزهەبە فیقهییەكان لەسەر زانایانو مەنهەجەكانی خوێندن.
لەمپەری سێیەم: سیستمی دەسەڵاتو هێزە سیاسییە دەستڕۆشتووەكانی كوردستان: كە سوورو مكوڕن لەسەر پشتیوانیی ڕەوتی كلاسیكییو دژایەتیی ڕەوتی ئیصلاحو نوێكردنەوە، چونكە بەرژەوەندییو مانەوەی خۆیانو درێژەدان بە ئایدیۆلۆژیا نامۆكانی خۆیان - بە تایبەتی لە خاڵی بابەتی پەیوەندیی نێوان ئاینو دەسەڵاتدا - لەوەدا دەبیننەوە، چونكە لەوەدا تا ڕادەیەكی زۆر بە یەك دەگەنەوەو یەكدەگرنەوە.
میللەت: پێتوایە ئیسلامی سیاسی وەك حزبە ئاینییەكانی ئەوروپا (حزبی مەسیحیی دیموكرات) لە ئەڵمانیا دەتوانن ببنە حزبی ئیسلامیی دیموكرات، یان ئەمە دروشمی سەردەمە بۆ هێنانە دی ئامانجەكانیان؟
د. عمر عبد العزیز:
لەم خاڵەدا پێویستە لە تانو پۆی جوگرافیاو مێژووی جیهانی ئیسلامیی بە گشتییو كوردستان بەتایبەتیدا، ڕەچاوی ئەم جیاوازییانە بكەین:
نە ئاینی ئیسلام، ئاینی مەسیحییە، نە قورئان، ئینجیلو عەهدی نوێیە، نە مەلاكان قەشەكانن، نە مزگەوتەكان كڵێساكانن، نە كوردستان، ئەوروپایە، نە موسڵمانان، مەسیحییەكانن، سەرەنجام نە حزبە ئیسلامییەكانیش، وەك حزبە مەسیحییەكانن.. ڕەنگە ئەمە ڕونكردنەوەیەكی كورتی پێویست بێت:
بە نیسبەت ئیسلامەوە جیاوازە لە مەسیحیەت، چونكە پەیامی ئیسلام گشتگیرو فراوانەو شەریعەتەكەی تەسكنەبۆتەوە تەنها لە ڕەوشتو هەندێك بەهای ئەخلاقیدا.
ئەو جیاوازییەش بە پلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ جیاوایی نێوان دەقەكانی قورئانو فەرمودە، لەگەڵ دەقەكانی ئینجیلو تەعلیماتەكانی عیسا (سەلامی خوای لەسەر بێت)، كە یەكەمیان پڕن لە ڕێساو بنەما گشییەكانی سیستمەكانی ژیانی مەدەنیی، دووەمیان وەك مەعلومە بەوجۆرە نین.
دیارە ئەگەر مێژووی مزگەوتو كڵێساش بخوێنینەوە، جیاوازییەكان زۆر ڕوونن: لە كلێسای پێش(ڕێنسانس)و ڕیفۆرمی ئاینیدا، حوكمی لەسێدارەدانی زانا گەردوونناسەكان دەدرا، بەڵام لە مزگەوتەكاندا وانەی بوونەوەرناسیو شیكاریی گەردوونیی (تشریح اڵافلاك) دەخوێنرا.
بۆیە مەلاكان وەك قەشەكان، فتوای لە سێدارەدانی زانا سروشتناسەكانیان دەرنەدەكرد، بەڵكو لە پاڵ دەرسە شەرعییەكاندا وانەكانی مەنتیقو بیركارییو گەردوونناسییان بە فەقێكان دەگوتەوە، تەنانەت لە هەندێك لە مزگەوتەكانی كوردستاندا ئامێری (ئوستورلاب)و دەزگای فەلەكناسیی هەبوون.
بۆیە لە سۆنگەی ئەو جیاوازییانەوە، من ئەو لێكچواندنەی حزبی ئیسلامیی لەگەڵ مەسیحی بە لامەوە هەڵەیە. حزبی مەسیحی ناچارە پاشكۆی نازناوی (دیموكراسی) بۆ خۆی دانێت، بەڵام حزبی ئیسلامیی ــ بە واتاو پێودانگە دروستەكەی- ناچار بەوە نیە، چونكە پێی وایە زۆربەی چەمكە هاوچەرخەكانی (شورا)و (عەدالەتی ئیجتیماعی)و (ئازادیی)و (مافی مرۆڤ)و .. هتد، -كە بنەماكانی دیموكراسین- لە ئیسلامدا هەن.
بۆ ئەو خاڵەش كە ئاماژەتان پێكردووەو بە سلبی ناوتان ناوە (ئامانجەكانیان)، ئەگەر بە ڕاستیی لە ئامانجەكانی هەر حزبێكی ئیسلامیدا، ئەو بنەمایانەی سەرەوە نەبن، ئەوە بەلای منەوە دەبێ صیفەتی ئیسلامیی بوونەكەیان لێ بسەنرێتەوە. چونكە نابێت حزبە ئیسلامییەكان خاڵیی بن لەو دروشمانە، ئەگەر ئەو دروشمانەشیان هەڵبڕی، دەبێت لە كرداردا بەرجەستەیان بكەن، نەك وەك زۆربەی حزبە بەناو مەدەنیو دیموكراتەكان، تەنها بۆ خۆڵكردنەچاوی میللەتیان بێت.!
میللەت: پێتوایە ئەم هێزانە لەگەڵ دیموكراسی هەڵدەكەن و دەتوانن قبوڵی بكەن؟ یان تەنها ئەوە بە چارەسەر دەزانن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات؟
د. عمر عبد العزیز:
من پێم وایە هێزە چەپو سیكۆلارەكانن كە لەگەڵ دیموكراسی هەڵناكەن، نەك ئیسلامییەكان، مێژووی واقیعی دەیان ساڵەی ڕابردوو، لە ڕوخانی عوسمانییەكانەوە تا ئێستە، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت. لە ڕووداوەكانی ئەم ساڵانەی دوایی وڵاتانی عەرەبیشدا، بینیمان كێ لەگەڵ دیموكراسی ڕاست دەكاو كێ دەیكاتە پەیژەی گەیشتنە ئامانجەكانی..؟
ئەم قسەیەی من ئەوە ناگەیەنێت كە تاكڕەوییو نادیموكراسیەت لە ناو ئیسلامییەكاندا نامومكینە، دەكرێو بینیویشمانە كە بەشێك لە هەڵگرانی دروشمە ئیسلامییەكان، دژی بەشێكی تر لە دروشمە ئیسلامییەكانی خۆیان دەوەستنەوە، هەروەك چۆن زۆربەی حزبو دەسەڵاتەكانی هەڵگری دروشمە دیموكراسییەكان، دژی زۆرێك لە دروشمو پرەنسیبە دیموكراسییەكان دەوەستنەوە. نمونەی هاوچەرخیشمان لە هەردوو لا هەیە: لەولا، قاعیدەو داعشو بۆكۆحەرامی نەیجیریاو چەندین هاوشێوەی تریان، لەملاش زۆربەی حزبو دەسەڵاتە ملهوڕو سەركوتكارەكان.