یه‌كتر قبوڵكردن، نه‌ك زمانى زبر:
9/5/2024 12:15:24 PM
|
180 بینراو
نووسینی: د. عمر عبدالعزیز
یه‌كێك له‌و پره‌نسیپه گرنگانه‌ى كه قورئانى پیرۆز جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بابه‌تى یه‌كتر قبوڵكردن‌و به‌كارنه‌هێنانى زمانى زبره.
ئه‌م پره‌نسیپه وه نه‌بێت تایبه‌ت بێت به بازنه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ نموونه بازنه‌ى موسڵمانان له‌ناو خۆیاندا، به‌ڵكو له چه‌ندین ئایه‌تدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانیش- كه خاڵى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا زۆر كه‌مه- ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه په‌یڕه‌و بكرێت، چ جاى له ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ده‌یان خاڵى هاوبه‌ش تاكو ده‌سته‌كانى كۆده‌كاته‌وه، له زمان‌و ئاین و خاك و بهرژهندییو چاره‌نووس‌و.. هتد.
من لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و ئاراسته قورئانییانه بیرى دۆستان ده‌خه‌مه‌وه:
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنى جوێندان به بته‌كان. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ولا تَسُبُّوا الَّذینَ یدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَیسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَیْر عِلْمٍ...] (الأنفال/108) واته: جوێن مه‌ده‌ن به‌وانه‌ى جگه له خوا هاواریان لێ ده‌كه‌ن (واته به بته‌كان)، تا ئه‌وانیش له گۆتره‌و نائاگایانه جوێن نه‌ده‌نه‌وه به خوا.
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وپه‌ڕى سنورى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ى دیاریكردووه، واته بته‌كان، تا بگاته خودى كه‌سه‌كان، یان ئایینه‌كان، یان بیر‌و بۆ چوونه‌كان.
دووه‌م: قورئان به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ده‌فه‌رموێ: [فَبِمَا رَحْمَهٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لهُمْ ولوْ كُنتَ فَظا غَلِیظ الْقَلْبِ لانفَضوا مِنْ حَوْلِكَ] (آل عمران/159)، واته: به‌هۆى سۆز‌و میهره‌بانییه‌ك كه خوا پێى به‌خشیویت (له‌گه‌ڵ نه‌یارانت) نهرمو نیانى، خۆ ئه‌گه‌ر گرژ‌و زمان زبر‌و دڵڕه‌ق بووینایه لێت دهتهكینهوه.
سێیه‌م: ڕێسایه‌كى گرنگى قورئانیمان هه‌یه كه داوامان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ نه‌یاران‌و دوژمنانیش دادگه‌رو هه‌قبێژ بین. ده‌فه‌رموێ: [ولا یجْرمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُو أَقْرَبُ لِلتَّقْوى] (المائده/ 8)، واته: بوغز‌و دوژمنایه‌تیی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك هانتان نه‌دات كه له دادگه‌ریى لابده‌ن، دادگه‌ریى بكه‌ن، چونكه ئه‌وه نزیكتره له ته‌قواو له‌خواترسانه‌وه.
هه‌ر له ئاقارى ئه‌م ڕێسایه‌دا فه‌رمانى پێكردووین كه ترازووى توندوتۆڵو مه‌حكه‌م به‌كار بێنین، واته هه‌ڵسه‌نگادنمان مونصیفانه بێت، سته‌م نه‌كه‌ین، ناهه‌ق نه‌ڵێین، ده‌فه‌رموێ: [وزِنُوا بِالْقِسْطاسِ الْمُسْتَقِیمِ] یان ده‌فه‌رموێ: [أَلا تَطغَوْا فِی الْمِیزَانِ] (الرحمن/8) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [وإِذا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا ولوْ كَانَ ذا قُرْبَى] (الأنعام/152). یان ده‌فه‌رموێ: [وقُولُوا قَوْلًا سَدِیدًا] (الأحزاب/70). چه‌ندین ئایه‌تى تریش كه هه‌موو فه‌رمان ده‌كه‌ن به ههقبێژى، دادگه‌ریى، ئیصفاف، ڕێك گوتن و ڕاستگۆیی..هتد.
چواره‌م: له قورئاندا بۆ حیوار‌و گفتوگۆ‌و دایه‌لۆك چه‌ندین ئاداب‌و ڕێوشوێنى دیاریكراو هه‌ن، له‌وانه:
1- گوێگرتنى له به‌رامبه‌ر ـ ئه‌گه‌ر دوژمن‌و نه‌یاریش بێت ـ به ته‌واویى. خواى گه‌وره له ده‌یان ئایه‌تدا وته‌كانى شه‌یتانى گه‌وره‌ى گێڕاوه‌ته‌وه. یان قسه‌و سووكایهتیىو بێ ئه‌ده‌بییه‌كانى نه‌یارانى پێغه‌مبه‌رانى گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌ك فیرعهونو هامانو نهمرودو ته‌واوى ملهوڕانى دوژمنیان.
2- وه‌ڵامى نهرمو ناسك‌و به ئه‌ده‌بانه: له ته‌واوى قورئاندا له گفتوگۆی نێوان پێغهمبهرانو نه‌یارانیدا زمانى زبر‌و جوێندان‌و سووكایه‌تى نابینى، بۆیه كاتێك خوا فه‌رمان ده‌دا به موسا‌و هارون، كه بچنه لاى فیرعه‌ون پێیان ده‌فه‌رموێ: به نه‌رمیى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن [فَقُولا لە قَوْلاً لَّیِّنًا..] ته‌نانه‌ت ده‌فه‌رموێ: به‌م جۆره له‌گه‌ڵیان بدوێ، بڵێ: [لا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا ولا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ] (سبأ/25) واته: ئێوه لێتان ناپرسرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى ئێمه كردوومانن، له ئێمه‌ش ناپرسرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ى ئێوه كردووتانن.! واته كارى ئه‌وان به ئهرێنىو كار ناو ده‌بێت، كارى موسڵمانان به (جورم)و تاوان. واته به گریمانه‌ى زمانى نه‌یاره‌كان قسه ده‌كات.
3- به‌گشتیى له كارى بانگه‌وازدا فه‌رمان كراوه به به‌كارهێنانى حیكمهتو كاربهجێىو ئامۆژگاریى جوان‌و موجاده‌له به باشترین شێوه، ده‌فه‌رموێ: [ادْعُ إِلى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَة والْمَوْعِظهِ الْحَسَنَهِ وجَادِلْهُم بِالَّتِی هِيَ أَحْسَنُ] (النحل/125).
ئه‌مه ئاڕاسه بنه‌ڕه‌تییه قورئانییه‌كانن له زه‌مینه‌ى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى ژیاننامه‌و گوفتارو كردارى پێغه‌مبه‌رى خواش بكه‌ین، هه‌مووى جێبه‌جێكردنى ئه‌م ئاراستانه بووه‌و قسه‌ى، كردارى، مامه‌ڵه‌ى و هه‌ڵسه‌نگاندنى، هه‌مووى بهوجره بوون، كه له‌به‌ر شۆره‌تیان به پێویست نابینم كاتى خوێنه‌رانى پێوه بگرم.
4ــ به‌كورتى مرۆڤه‌كان ده‌بێ هه‌موو ڕێز له یه‌كتر بگرن، ململانێ له نێوان هزرو بیر‌و ڕه‌فتاردایه، نه‌ك له نێوان خودى كه‌سه‌كاندا، كارى خراپ هه‌ر كه‌س بیكات هه‌ر خراپه، با كه‌سه‌كه به‌گشتیش چاك‌و باش بێت، كارى چاكیش هه‌ركه‌س بیكات هه‌ر چاكه، با كه‌سه‌كه به‌گشتیش خراپ بێت، بۆیە بۆ هەڵسەنگاندن وڕاستكردنەوەو فەرمان بە چاكەو قەدەغەی خراپە، پەنا دەبرێتە بەر خودی كار‌و ئاكارەكان، نەك شكاندنی كەسایەتییەكان. .
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێغه‌مبه‌رى خوا به پادشاى حه‌به‌شه‌ى فه‌رموو: دادگه‌ره، له وڵاتى ئه‌ودا سته‌م له كه‌س ناكرێت، یان له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا هاتووه كه به كه‌سێكى بتپه‌رستى فه‌رموو ـ پێش موسڵمان بوونى ـ (إن فیك خصلتین یحبهما الله ورسوله: الحلم، والأناة) (صحیح مسلم).
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو كه كاتێك بیویستایه ئامۆژگارى كه‌سێك یان كه‌سانێك بكات، ناوى نه‌ده‌بردن، به‌ڵكو ئاماژه‌ى بۆ ده‌كردن‌و ده‌یفه‌رموو: (ما بال أقوام یفعلون كذا وكذا)؟
بۆیه له فه‌رموده‌یه‌كى گشتیدا ده‌فه‌رموێ: {لیس المؤمنُ بالطعَّانِ، ولا اللَّعَّانِ، ولا الفاحشِ، ولا البذیء} (الترمذى) واته: بڕوادار تانهوتهشهردهرو نهفرینكهرو زمانپیسو جوێنده‌ر نیه.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بێت به‌گشتى بۆ هه‌موو كه‌سێك، ئه‌وه ئاراسته‌یه‌كى تایبه‌ته بۆ مرۆڤه مولته‌زیم‌و پابه‌نده‌كان، ئه‌وانه‌ى كه بڕوایان به پابه‌ندیی به قورئانى پیرۆز‌و ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه، درودى خواى له‌سه‌ر بێت..
ئه‌م بابه‌ته‌م له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى برایه‌كى به‌ڕێزى دۆستم نووسى، كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد ماوه‌یه‌كه زمانێكى زبر‌و ناشیرین له سۆشیال میدیا به‌رامبه‌ر كه‌سێك، یان كه‌سانێك، یان به گشتى به‌رامبه‌ر كهسایهتیىو لایه‌نانێك به‌كار ده‌هێنرێت.
اللهم قد بلغنا، اللهم فاشهد.