كۆچكردن بۆ مەدینە، وێستگەیەكی گرنگی مێژووی ئیسلام (بەشی هەشتەم)
7/9/2025 11:38:34 AM
|
103 بینراو
(وانە و پەندەكان لە ڕووداوی كۆچكردندا)
یەكەم: وانەی وردەكاریی و جوانكاریی و هۆشیاری..
بە چاوخشاندنێكی خێرا بە بەسەرهاتی كۆچكردنەكەدا بەدیار دەكەوێت كە پێغەمبەری درودی خوای لەسەر بێت چەندە سوور بووە لەسەر ئیلتزام بە سوننەتە خوداییەكان و لەپێشچاوگرتنیان لە هەموو كاروبارێكیدا، وەك: هۆشیاری سیاسی و ئەمنیی، خۆپاراستن، نهێنی ڕاگرتن، ئارامیی و لەسەرخۆیی، بەكارهێنانی پلان و نەخشە داڕشتن، ڕۆڵ دابەشكردن بەسەر یارانیدا ... هتد، بۆ نموونە:
- ده‌ستكردن به كۆچ به شێوه‌ى یه‌ك یه‌ك و دوو دوو، به مه‌به‌ستى نهوروژاندنى شارى مه‌ككه و زلهێزه‌كانی.
- دواكه‌وتنى كۆچى پێغه‌مبه‌ر بۆ پاش كۆچكردنى زۆربه‌ى هاوهڵانى، به مه‌به‌ستى پاراستنیان.
- ده‌رچوون له ماڵه‌وه و له ناو شارى مه‌ككه له كاتێكى نادیاردا و به‌كارهێنانى ده‌مامك و ڕووپۆش.
- دانانى پێشه‌وا عه‌لى له جێى پێغه‌مبه‌رى خوادا (درودی خوای لەسەر بێت).
- ده‌رچوون له په‌نجه‌ره‌یه‌كى پشته‌وه له ماڵى ئەبوبەكردا.
- هه‌ڵبژاردنى ڕێگه‌ى باشوور و كه‌نار ده‌ریا، له جێى ڕێى ئاسایى.
- به‌كارهێنانى شێوازى خۆده‌رنه‌خستن.
دووەم: سوود وه‌رگرتن له هه‌موو به‌هره و لێهاتن و تواناكان ..
له ئازایه‌تیى عه‌لى كوڕى أبوطالب، له لێبڕانى یاریده‌ده‌رانى مه‌دینه، له ئه‌مینداریى و دڵسۆزیى ئه‌بوبه‌كر و لێزانى و كهژو كێوماڵان، له چالاكیى ئه‌سماى كچى ئه‌بوبه‌كر و (عبدالله)ــی براى (بۆ سێ ڕۆژ لەسەر یەك، ڕۆژانە دووجار ده‌ڕۆشتن بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه، كە چوار هەزار مەتر لە مەككەوە دوورە و (754) مەتر لە دەریاوە بەرزە و بە ڕۆشتنی ئاسایی دوو كاتژمێر كاتی دەوێت)، له ڕان و مێگه‌لى عامرى شوان، له شاخى (ثەور).
سێیەم: خۆشه‌ویستیى بۆ نیشتمان ..
له‌وه‌دا نومایان بوو كه له ڕێگه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لەسەر بێت) لاى كرده‌وه به لاى مه‌ككه‌دا و فه‌رمووى: (وَاَللَّهِ إنَّكِ لَخَيْرُ أَرْضِ اللَّهِ، وَأَحَبُّ أَرْضِ اللَّهِ إلَى اللَّهِ، وَلَوْلَا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ مَا خَرَجْت (أَحْمَدُ وَابْنُ مَاجَهْ وَالتِّرْمِذِيُّ وَصَحَّحَهُ.( (مَا أَطْيَبَكِ مِنْ بَلَدٍ وأَحبَّكِ إلَيَّ، وَلَوْلَا أَنَّ قَوْمِي أَخْرَجُونِي مِنْكِ مَا سَكَنْتُ غَيْرَك)، (التِّرْمِذِيّ).
چوارەم: وانه‌ى دهروونبهرزیى و چاوپۆشیى و وه‌فاداریى ..
له بەڵێننامەنووسینى پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێت) و ئه‌بوبه‌كردا بۆ سوراقه‌ى ده‌ستدرێژكار به‌رجه‌سته بوو، هەروەها لە وەفا و ئەمەكداریدا بۆ (مطعم) كوڕی (عدی).
پێنجەم: وانه‌ى متمانه به خواى گه‌وره و پشتپێبه‌ستنى و غیرەت و ئازایه‌تیى (له مانه‌وه‌ى عه‌لى له جێگاكه‌ى پێغه‌مبه‌ر) و (نه‌ترسانی خۆیان له‌ناو غاره‌كه) و (ده‌رچوونى دوو به‌دووى پێغه‌مبه‌رى خوا و ئه‌بوبه‌كرى یاوه‌رى) و (ئازایەتیی ئەسما) به‌رجه‌سته ده‌بێت.
شەشەم: سووربوون لەسەر پێكهێنانی كۆمەڵگە و دەوڵەت ..
ئەمەش لەو یادەدا لە هەموو وانەیەكی تر لەبەرچاوترە، پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) كاتێك زانی كە قۆناغی مانەوە لە (مەككە) تەواو بووە و ناتوانێت لەوێ كۆمەڵگەیەكی ئاسوودە پێكبهێنێت، بە فەرمانی خوا كۆچی كرد بۆ مەدینە و پایە سەرەكییەكانی دەوڵەتێكی مەدەنیی و دەستووریی و كۆمەڵگەیەكی شارستانیی دامەزراند، ئەوەش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر بڕوای ئیسلام بە دەوڵەت و ڕوونترین بەڵگەی ڕەتكردنەوەی ئەوانەیە كە ئیسلام لە دوو توێی پەرستگایەكدا حەشار دەدەن و تەنها بە پەیوەندییەكی نێوان (بەندە و خوا)ـــی دەزانن و گشتگیربوونی ڕەت دەكەنەوە و دەیانەوێت (دین) لە (دەوڵەت) و (كۆمەڵ) دابڕنن.
حەوتەم: خۆشه‌ویستیى و خه‌مخۆریى و لێبوورده‌یى و (ئیثار)ى نێوان كۆچه‌ر و یاریده‌ده‌ران كه قورئان هه‌مووى تۆمار كردووه و جێى سه‌رنجه.
هەشتەم: وانەی كۆڵنەدان و درێژەدان بە خەبا ..
ئەوەی ڕووداوەكانی كۆچكردن بە وردیی بخوێنێتەوە، دەبینێت كە ئیسلام چۆن شوێنكەوتووانی فێری كۆڵنەدان و خەبات و لێبڕان دەكات و ئازایەتییەكی وایان دەداتێ كە لە هیچ سڵ نەكەنەوە و هیچ كۆسپێك ڕێی بەرەو لوتكەچوونی ئاواتیان لێ نەگرێت، بەو هیوایەشەوە كە پاداشتی خوا لەو دونیا و خۆشبەختیی ئەم دونیا، بەدەستیان دەكەوێت.
ئێمەی موسڵمانی ئەم سەردەمەش هەق وایە لەو گیانە فیداكاریی و پڕ لەخۆبوردنە پەند وەربگرین و بەسەر تەنگ و چەڵەمەكانی ژیاندا زاڵ ببین و هیچ كۆسپێك لامان گران نەبێت، لە پێناوی ئارمان و ئامانجە پەسەندەكاندا كۆڵ نەدەین، چونكە ئێمەش شوێنكەوتووانی ئەو كۆمەڵە سەرەوەرە و ئەو قوتابخانە پڕ لە وانە بەرز و مامۆستا پلە و پایە بەرزانەین، كە هەرگیز سڵیان لە هیچ لەمپەر و تەگەرە و ناڕەحەتییەك نەكردووەتەوە.