ديارى شەوی بیست و حەوتی مانگی ڕەمەزان (بابەتی "صلاة التسبيح")
3/26/2025 5:00:07 PM
|
147 بینراو
لەسەر ئەو جۆرە نوێژەى کە لە شەوانی ڕەمەزاندا زیاتر كردنیان باوەو پێی دەگوترێت: (صلاة التسبيح) ڔای جۆراوجۆر هەن۰ هەندێک لە زانایان پێیان وايه سوننەتەو پشت بە هەندێک ڕیوایەت دەبەستن، هەندێکی تر ڕیوایەتەکانیان لە لا لاواز بگرە هەڵبەستراو (موضوع)ن و پێیان وا نیە ئەو نوێژە سوننەت بێت.
ئەوەی بەندە تەحقیقم تێدا کردووە ئەوەیە کە ڕیوایەتەکان هەموو لاوازن و هيچ فهرموودهيهكى صهحيح لەسەر ئەو نوێژە نەهاتووه.
بەهەر حاڵ، ساڵانە له بیستی ڔەمەزان بە دواوە - بە تایبەتی شەوی (27)و شەوانی دواتر- مشت ومڕ لەسەری دروست دەبێت، ههندێك له مامۆستايانيش به تهحهففوزهوه وهڵام دهدهنهوه، گوايه لهبهر ئەوهى هەندێك له زانايان ڕايان لەسەری هەیە. بهڵام به كورتى عەرزتان بكهم:
ئهو نوێژه له سهردهمى پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم)و سهردهمى صهحابهشدا (خوا لێیان ڕازی بێت) نهكراوه. تهواوى ڕيوايهتهكانيش يان ههڵبهستراوو (موضوع)ن، يان لاوازو (ضعيف)ن. ئەمە قسەی ئهو زانايانەی خوارەوەیە:
1ــ ابن قدامة له "المغني" (1/438) دهڵێت: "فأما صلاة التسبيح، فإن أحمد قال: ما يعجبني. قيل له: لم؟ قال: ليس فيها شيء يصحّ، ونفض يده كالمنكر". واتە: پێشەوا ئەحمەد دەربارەی (صلاە التسبیح) وتوویەتی: هیچ ڕیوایەتێكی دروست دەربارەی نەهاتووە. دەستیشی داتەكاند، وەك شتێكی ناپەسەند بێت.
2ــ پێشهوا نهوهوي ـ زاناى گەورەى شافعى ـ له"المجموع"دا دهڵێت: "حديثها ضعيف، وفيها تغيير لنظم الصلاة المعروف، فينبغي ألا يفعل بغير حديث، وليس حديثها بثابت" . واتە: ڕیوایەتەكەی لاوازە. شێوەی نوێژیشی تێدا شێوێنراوە. پێویستیشە كار بە شتێك نەكرێت كە فەرموودەی لەسەر نیە.
3ــ پێشەوا (ترمذي) دهڵێت: "في صلاة التسبيح لا يصح كبير شيء، وقد قال العقيلي: ليس في صلاة التسبيح حديث يثبت"، واته: دەربارەی (صلاة التسبیح) هیچ فەرموودەیەكی سەلماو لەسەری نیە.
4ــ شيخ الإسلام (ابن تيمية)ش دهڵێت: "لم يقل به أحد من الأئمة الأربعة، بل أحمد ضعف الحديث، ولم يستحب هذه الصلوات" . واتە: هیچ كام لە پێشەوایانی چوار مەزهەبەكە ڕایان لەگەڵ ئەو جۆرە نوێژە نەبووە. ئەحمەد ڕیوایەتەکەى بە لاواز زانیوەو خۆشی لەم نوێژانە نەهاتووە.
5ــ (ابن المبارك)يش وتوويهتى: "ليس مثل الصلاة المرفوعة إلى النبي، ويخالف الأصول، فلا يجوز أن تثبت بمثل هذا الحديث. ومن تدبر الأصول علم أنه موضوع، وأمثال ذلك، فإنها كلها أحاديث موضوعة، مكذوبة، باتفاق أهل المعرفة"، واتە: تەواوی ڕێوایەتەكان لەو بارەیەوە لاوازن، یان دانراوو هەڵبەستراون, بە كۆی ڕای ئەهلی زانست.
وا بزانم پاش ئهمانه ئیتر باسەكە موناقهشهى ناوێت و پێويستهسوننهتهكان جێبهجێ بكهين.
لە هەموو حاڵەتەکاندا - وەک لە پۆستێکی تریشدا وتم - پاراستنی یەکڕیزیی موسڵمانان و ئاسایشی مزگەوت واجیبەو لەپێشترە، ئەم کارانە ئەوپەڕی ئەوەیە سوننەت بن، لە هیچ حاڵەتێکدا ڕەواو ڕاست نیە بۆ سوننەتێک واجبێک پێ شێل بکەین، بۆیە با کەس لۆمەی کەس نەکات لەسەر کردن و نەکردنی ئەو (نوێژە)و دەرگای غەیبەت و قسەو قسەڵوک نەکرێتەوە.
خوای گەورە ڕۆژوو و شەوبێداریی موسڵمانان وەربگرێت۰