دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

دیاریی شەوى بیست و پێنجى مانگى ڕەمەزان (ڕەخنەی بنیاتنەرو داوای ڕەوا (ئەرك)ـە، نەك (ماف))

3/25/2025 4:20:58 AM   |   35 بینراو
1ــ زۆر جار لە كاتی داكۆكیكردن لە داواكاریی خاوەن مافەكان، دەگوترێت: فڵان داواكاریی مافە، یان ڕەخنە مافە، یان ئامۆژگاریی و ڕاستكردنەوە مافە.. لە كاتێكدا ئەمە هەڵەیەو لە تێڕوانینی قورئانیی و ژیاننامەی پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم)، ئەو شتانە بە ئەركی موسڵمانان دانراون. خوا لە وەصفی ژن و پیاوە موسڵمانەكاندا فەرموویەتی: (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ) التوبة/71. واتە: پیاوو ژنە باوەڕدارەكان خۆشەویست و سەپەرشتیارو پشتیوانی یەكترن، فەرمان دەكەن بە شتە باش و پەسەندو ناسراوەكان، قەدەغەش دەكەن لە شتە ناباش و ناپەسەندو نامۆكان.
   هەروەها لە وەصفی ڕزگاربوواندا - پاش ئیمان و كارى باش (عەمەلی صالح) - فەرموویەتی: (وتواصَوْا بالحقّ وتواصَوْا بالصّبر)، كە ئەگەر ئەوە نەكەن دەچنە ڕیزی زیانمەندو ئەهلی خوسران. پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (إن الناسَ إذا رأوا المنكرَ فلم يُغيّروه؛ أوشك أن يَعُمّهُم اللهُ بعِقابِه) ، واتە: بە ڕاستی ئەگەر خەڵكیی شتی ناباش و ناپەسەندو نامۆیان بینی و نەیانگۆڕیی، نزیكە سزایەكی گشتییان بۆ بنێرێت. 
2ــ دیارە داواو ڕەخنەو ئامۆژگاریی و سەرنج و شتی تری لەو بابەتە، ئادابی خۆیان هەیەو لە زانستی (سلوك)ی ئیسلامیدا هەموو شی كراونەتەوە.
3ـ بە پێی هەمان تێڕوانینی ئیسلامیی، كەسی ڕەخنەلێگیراو، هەركات هەستی كرد كە ڕەخنەی ڕەخنەگر بنیاتنەرە، دەبێ مەمنون بێت و قبوڵی كات. یان ئامۆژگاریكراو، هەركات هەستی كرد ئامۆژگار دڵسۆزە، بە گوێی بكات. یان سەرنجپێدراو، هەركات دڵنیابوو كەسی سەرنجدەر مەبەستێكی نیە جگە لە ڕاستكردنەوە، دەبێت وەریبگرێـت و داكۆكیی لە هەڵەكەی نەكات، یان ئەگەر سەرنجەكەی بە لاوە دروست نەبوو، بە جوانیی و (بالحسنی) وەڵامی سەرنجدەر بداتەوە.
   پشت بە خوا لەسەر ئادابەكانی ئەو بابەتانەش شتێك دەنووسین.
 



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر