بەڕێزان! لە شەوى (21)ى ڕەمەزانى هەموو ساڵێکەوە پێدەنێینە شەوانی پیرۆزی قەدر. پرسيارى زۆر ئه‌كرێ له‌سه‌ر شەوانى قه‌درو زيندووكردنه‌وه‌و پاداشتى ئەو شەوانە، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م زانيارييانه:
1ـ شه‌وى قه‌در كامه‌يه؟
ئه‌و شه‌وه شه‌وى ده‌سپێكردنى دابه‌زينى قورئانى پیرۆزه، بۆ سه‌ر دڵى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام (درودى خواى له‌سه‌ر)، كه له يه‌كێك له شه‌وانى دەى كۆتايى ڕه‌مه‌زاندا بووه، له ڕێى ئه‌ويشه‌وه بۆ مرۆڤايه‌تيي، وه‌ك دوا پەيامى هيدايه‌تيي خوايي مرۆڤەكان لە سه‌رزه‌ويي.
2ـ له چه‌ند جێى قورئاندا باسى شه‌وى قه‌در هاتووه؟
له سێ جێى قورئانى پيرۆزدا ڕاسته‌وخۆ باسى ئه‌و شه‌وه كراوه:
اـ له سوره‌تى (قه‌در)دا: إنا أنزلناه فی لیلة القدر.. تا کۆتایی سورەتەکە.
ب ـ له سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الدخان)دا كه ئه‌فه‌رموێت: [إنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ* فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ * أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ * رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ].
ج ـ له سورەتى (البقرة)شدا دووپات كراوه‌ته‌وه كه قورئان له مانگى ڕەمەزاندا دابه‌زيوه: [شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآ‌ن..] تا کۆتایی ئایەتەكە.
3ـ گه‌وره‌يي ئه‌و شه‌وه له قورئان و سوننه‌تدا:
به‌پێى سوره‌تى قه‌درو ئه‌و ئايه‌تانه‌ى سوره‌تى (الدخان): شه‌وى قه‌در زۆر پيرۆزه، له هه‌زار مانگ خێرتره (ئه‌گه‌ر هه‌زار بۆ تەكثيرو زۆریی)ش بێت، گەوره‌ييه‌كه‌ى هه‌ر دياره. له‌و شه‌وه‌دا جبريل و فريشته‌كان به ئيزنى پەروەردگاريان هاتوونه‌ته خواره‌وه، شه‌وێكى پر له ئاشتييه، تا كاتى ڕووناكيى سپێده. هەروه‌ها له سورەتى (الدخان)يش ئاماژه كراوه كه شه‌وێكى موباره‌ك و (پڕخێره)، به فه‌رمانى خوا هه‌موو كارێكى بەجێى تێدا يه‌كلايى ده‌كرێته‌وه، ئه‌م كاره‌ش ميهرەبانيي و ڕه‌حمه‌تى خواى بيسه‌رو زانايه.
به پێي چەند فه‌رموودەیەکی پێغەمبەریش زيندووڕاگرتنى ئه‌و شه‌وە به بڕوا‌و بۆخوابوونه‌وه، مايه‌ى به‌خشينى گوناهه ڕابردووه‌كانه. پێغەمبەرى خوا ده‌فه‌رموێت: (مَن يَقُمْ ليلةَ القَدْرِ إيمانًا واحتسابًا، غُفِرَ له ما تَقدَّمَ من ذَنبِه). : هەرکەس شەوى قەدر بە بڕوا‌و نیەتى ڕازیکردنى خواوە، زیندوو بکاتەوە، تەواوى گوناهە پێشووەکانى دەسڕڕێنەوە.
4ـ ئايا شه‌وى قه‌در شه‌وێكى دياریكراوه، يان له شه‌وه جیاجیا‌كانى ڕەمەزاندا ده‌سووڕێت؟
زانايان يه‌ك ڕا نين له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، (ابن حجرالعسقلانى) تا (46) ڕاو بۆچوونى باسكردووه، (سيوطى)يش گه‌ياندوويه‌ته (50) بۆچوون، بۆيه نابێت كه‌س فه‌رزى بۆچوونێك به‌سه‌ر که‌سى تردا بكات.
ئەوەی ڕاى زۆرينه‌ى پێشينانە له موفه‌سسيرو فه‌رموودەناس و فەقيهەكانـی لەسەرە ئەوەيه كه شه‌وى قه‌در هه‌موو ساڵێك له شەوێك له شه‌وه‌كانى ڕه‌مه‌زاندا دووباره ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر ئەوەى چەندين ڕيوايه‌تى دژ به يه‌ك له دياريكردنى شه‌وه‌كه‌دا هەن، كه ئايا شەوى (21)ە، يان (23)، يان (25)، يان (27)، يان (29)، زانايان بوونەته دوو ده‌سته: ده‌سته‌ى يه‌كه‌م ـ كه بريتين له پێشه‌وايان مالك و ئه‌حمه‌دو سوفيانى ثه‌ورى و ئه‌بوثه‌ورو حەنەفييه‌كان و قه‌ولێكى شافيعييه‌كان و كه‌سانێكى تر، بۆ ڕێكخستنى ئه‌و ڕيوايه‌ته دژبه‌یه‌كانه، وتوويانه: شه‌وى قه‌در هه‌ر ساڵه له شەوێك له شه‌وه تاكه‌كانى ڕه‌مه‌زاندا دووباره ده‌بێته‌وه‌و دەسووڕێت، هه‌ر ساڵه له شه‌وێكى تاكدا.
ده‌سته‌ى دووه‌م -كه بريتين له به‌شێك له شافيعييه‌كان و ئيبن حەزم - وتوويانه: شه‌وى قه‌در شه‌وێكى دياريكراوه‌و هيچ ساڵێك ناگۆڕێت و له شه‌وه تاكه‌كانى ده‌ى كۆتايي ڕه‌مه‌زاندايه، به‌ڵام نازانرێت كاميانه، بۆيه سوننه‌ته ده شه‌وه‌كه زيندوو ڕاگيرێن.
5ـ له قورئانى پيرۆزدا باسى مانه‌وه له ناو مزگه‌وت (اعتكاف) كراوه، هەر چه‌ند نه‌به‌سراوه‌ته‌وه به مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به‌ڵام له ڕه‌مه‌زاندا- به تايبەتى له ده شه‌وه‌ى كۆتاييدا - خێرى زياتره‌و سوننه‌تێكى گەوره‌يه، له سێ جێى قورئاندا ئاماژه‌ى پێكراوه: له (125)ی سورەتی (البقرة): [وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ] هەروەها ئایەتی (187)ى (البقرة): [وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا]، لەگەڵ ئایەتى (25)ى (الحج): [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ]، جگه له چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى به‌هێزيش لەسەر ئەو بابەتە هاتوون، بۆ نموونە عائيشه – خوا لێی ڕ‌ازى بێت - ئەفه‌رموێت: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يعتكف العشر الأواخر من رمضان حتَّى توفَّاه الله، ثم اعتكفَتْ أزواجه من بعده) ، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ر ساڵێك بۆى ڕێكنه‌كه‌وتبێت دە ڕۆژى كۆتايى ڕه‌مه‌زان (اعتكاف) بكات، له‌ساڵى داهاتوودا قه‌ره‌بووى كردووه‌ته‌وه‌و بیست شه‌وو ڕۆژى ڕەمه‌زان ئيعتيكافي كردووه! ئەنەس فەرموویەتی: "كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ، فَلَمْ يَعْتَكِفْ عَامًا، فَلَمَّا كَانَ فِي الْعَامِ الْمُقْبِلِ اعْتَكَفَ عِشْرِينَ" .
6ـ ئايا گەورەیی ئه‌و شه‌وى قه‌دره يه‌ك جار بووه‌و دووباره نابێتەوه؟ یان ڕەمەزانی هەموو ساڵێك نوێ دەبێتەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە ـ پشت بە خوا ـ بۆ ئەڵقەیەكی تر.