دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

دیاریی شەوى پازدەهەمی مانگی ڕەمەزان (دوورکەوتنەوە لە موجادەلەو دەمەدەمێ)

3/16/2025 1:25:09 AM   |   29 بینراو

1ــ وانەیەکی قورئانیی کە بۆ ئەم ڕەمەزانەمان پێویستە، خۆدوورگرتنە لە (جدال)ی ناباش و دەمەدەمێ۰ دیارە (جدال) جیایە لە (حوار)، خوای گەورە لە زۆربەی ئەو ئایەتانەی باسی (جدال)یان تێدایە، وەک صيفەتێکی ناپەسەندی مونکیرانی پێغەمبەرەکان (عليهم السلام) هێناویەتی، تەنها لە باسی (وجادلهم بالتی هی أحسن) نەبێت، كە لەوێ قەیدی (بالتی هی أحسن)ی بۆ داناوە، بەڵام باسەکانی (حوار) هەموو لە باسی گفتوگۆی ئاسایی هاتوون.
2- جياوازییەکەی (مجادل) و (محاور) ئەوەیە كه کەسی موجادیل گوێ بە قسەی بەرامبەر نادات و تەنها بۆ دەمەدەمێ و ڕەدکردنەوەی ڕای بەرامبەرو سەپاندنی ڕای خۆی، قسە دەکات. یانی دەمارگیریی ڕێی پێنادات ڕێز بۆ قسەی بەرامبەر دابنێت. بەڵام کەسی (محاور)، گوێ لە بەرامبەر دەگرێ و مەبەستی لە قسەکردن گەیشتنە بە ڕاستی.
3ــ ئەم جیاوازییە لە چەندین شوێنی قورئاندا دەرخراوە، بەرچاوترینیان سورەتی (المجادلة)یە، كە قورئان سەرەتای قسەی ئافرەتەکەی بە (تجادلک۰۰) هێناوە: (قد سمع الله قول التي تجادلك في زوجها..) ديارە زۆر لەسەر بابەتەکەی چووە! بەڵام دوایی خوای گەورە خۆی گفتوگۆکەی ناو ناوە (تحاور)و فەرموویەتی: (واللە یسمع تحاورکما)، نەیفەرموە: (والله یسمع جدالكما)، وەک ڕاستکردنەوەی ناونانی گفتوگۆی نێوان پێغەمبەری خواو ئەو ئافرەتە.
4ــ ئەمەیشە نهێنی ئەو فەرموودەیە کە دەفەرموێ: (ما ضل قوم بعد هدی كانوا علیه، ٳلا ٲُوتوا الجدل) الترمذي، ژماره: (3253)، ابن ماجه، ژمارە: (48)و أحمد، ژمارە: (22164).
5ــ جا، لەم ڕەمەزانەدا لەبەر بوونی وتاری زۆرو بابەتی جۆراوجۆر، هەندێك بابەتی جیاواز دەوروژێنرێن، كە لە جێی ئەوەی ببنە فاکتەری برایەتیی و تەبایی و زیادبوونی مەعریفەی ئەهلی مزگەوت، کەچی بە پێچەوانەوە ئەبنە هۆی قووڵبوونەوەی درزی ناکۆکیی. ئەویش بە هۆی لەسەرچوون و دەمەدەمێ و من من و تۆتۆ، دوور لە مەبەستی گەیشتنە ڕاستی. وەك: بابەتی چۆنیەتی زەكات: لە چی ئەدرێ و لە چی نادرێ؟ بڕو چۆنیەتیی سەرفیترە: چەندەو چۆن دەدرێ؟ شەوی قەدر: یەك جار بووە، یان دووبارە دەبێتەوە؟ فیدیە: چۆنەو چەندە..؟! تەراویح چەند ڕکاتە؟
6ــ خۆ ئەگەر دوو دەستە، یان زیاتر، لە بابەتێکدا نەشگەنە ڕاستی، ئەکرێت وەک سوننەتی صەحابەو تابعین و پێشینان، ڔاو ڔای جياواز قبوڵ بکەین و ئەو ڕێسا جوانە پەیڕەو بکەین کە دەڵێت: (نتعاون فیما اتفقنا علیه، ويعذر بعضنا بعضا فیما اختلفنا فیه)، واتە: هاوکاریی یەکتر ئەکەین لە هەرچیدا لەسەری کۆکین، عوزریش بۆ یەکتر دێنینەوە لە هەرچیدا لەسەری ڕێکناکەوین۰
   گرنگ ئەوەیە ئاگامان لەو زەنگی وریاکردنەوەیەی پێغەمبەری خوا بێت، کە ئاماژە دەکات دەمەدەمێ و دەمارگیریی، هۆکاری گومڕاییە۰ خوا ئیلهاممان بکات و ئیهمالمان نەکات۰



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر