دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

دیاریی شەوی چواردەهەمی مانگی ڕەمەزان (ئەرکمان بەرامبەر قورئانی پیرۆز)

3/16/2025 1:21:44 AM   |   13 بینراو

   لەبەر ئەوەی ڕەمەزان مانگی قورئانە، پێویستە زۆرترینی بایەخدانمان بە قورئان بێت، بۆ ناو ڕەمەزان و پاش ڕەمەزان، قورئان خۆیشی ڕێگاکانی ئەو بایەخدانەی بۆ ڕوون کردووینەتەوە، که ئەمانەن:
١ـ بڕواپێهێنانی و دڵنیابوون و متمانەی تەواو (تصديق) بەوەی کە لە خوای بەدیهێنەرەوەیە: (قولوا آمنا به وما ٲنزل ٳلينا..) البقرة/۱۲۱۰.
۲- (قراءة): خوێندنەوەی و تەبەرروک و تەعەببود بە خوێندنەوەی. (فاقرٲوا ما تَيَسّرَ مِنَ القرآن) المزمل/ ۲۰
۳- (تلاوة): بە دوای یەکدا خوێندنەوە، واتە خوێندنەوەی پشتسەریەکى قورئان، بە مەبەستی زەمینەسازیی بۆ باش ئاشنابوون پێی، (يتلونه حق تلاوته) البقرة/۱۱۰.
٤ ــ چاک گوێلێگرتنی و بێدەنگبوون لە کاتی خوێندنیدا: (وٳذا قُرِئَ القرآنُ فاستمِعُوا لَهُ وٲنصِتُوا لعلكم تُرْحَمُون) الأعراف/204.
٥ ـ (تدبر): بەداواداچوونی ئامانج و مەبەستی ئایەتەکانی، بە تێڕامانی زۆرو لێوردبوونەوە له واتاكانى: (ٲفلا يتدبرون القرآن ٲم علی قلوب ٲقفالها)؟  محمد/24.
٦ــ پەیڕەویکردنی: (واتبعوا ٲحسن ما ٲنزل ٳلیكم..) الزمر/٥٥
۷ــ گەیاندنی پەیام و تەعلیماتەکانی و نەشاردنەوەيان و هەرزانفرۆش نەکردنی: (ٳن الذین يكتمون ما ٲنزل الله من الكتاب ويشترون به ثمنا قلیلا، ٲولئك ما يٲكلون في بطونهم ٳلا النار) البقرة/۱۷٤
۸ــ يادكەوتنەوەو بیرکردنەوە لە ڕێی قورئانەوە: (وٳنه لتذكرة للمتقین) الحاقة/48. (ویبین آیاته للناس لعلهم يتذكرون) البقرة/221.
٩ـ حوكمپێکردنی: (وٲنزل معهم الكتاب بالحق ليحكم بین الناس) البقرة/ 213.
۱۰ــ پشتلێنەکردنی لە تەواوی ژیاندا: (ومن ٲعرض عنه فٳنه يحمل يوم القیامة وزرا) طه/۹۹.
١١ــ پارچە پارچەنەکردنى قورئان و مامەڵە لەگەڵ کۆى سورەت و ئایەتەکانى وەکو کۆبەند (منظومە)یەکی پێکەوە ئاڵاو.: (كما أَنْزَلْنَا عَلَى الْمُقْتَسِمِينَ* الَّذِينَ جَعَلُوا الْقُرْآنَ عِضِينَ) الحجر/90-91.
   ئەمانە پوختەی ئەرکەکانمانن بەرامبەر قورئان، کە خۆی جەختی لەسەر کردوونەتەوە، با لەم مانگەی قورئاندا هەرکاممان بزانین خۆمان لە چ ئاستێکداین بەرامبەر بەم ئەرکانە؟
   خوای گەورە هاوکاری هەموومان بێت. لە دۆعاکانتان بێبەشمان مەکەن.



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر