دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

دیاریی شەوى سێزدەهەمی مانگی رەمەزان (پابەندیی ڕەمەزان و پاش ڕەمەزان)

3/13/2025 4:45:26 AM   |   35 بینراو
1ـ لە ناو زۆربەی كۆمەڵگە موسڵمانەكاندا وا باوە كە لە مانگی ڕەمەزاندا دیاردەی ڕووکردنە خوای گەورە زیاد دەكات، كەسانێك كە نوێژ ناكەن دەكەونە نوێژكردن و ڕۆژوو گرتن. هەندێك ئافرەت لەچك دەكەن و ناوی دەنێن ڕێزگرتن لە ڕەمەزان.
2ـ ئەسڵی گەڕانەوەكە دیاردەیەکی جوانەو نموونەیەكە لە تەوبەو گەڕانەوە بۆ لای خوا، بەڵام ئەبێ ئەو بەڕێزانە بزانن كە تەوبەو گەڕانەوە چەند مەرجێكی هەیە، یەكێكیان ئەوەیە كە نەگەڕێنەوە سەر گوناهی پێشوو، واتە بەردەوام بن لەسەر پابەندیی.
3ـ جا ئەگەر نوێژخوێن نوێژنەكردن بە گوناهـ بزانێ و نوێژكردن و ڕۆژووگرتن بە واجیب بزانێت، ئەوە دەبێ دڵنیا بێت كە نوێژنەكردن بۆ هەمیشە گوناهەو نوێژكردنیش بۆ هەمیشە واجیبە. یان بۆ ئافرەتان" لەچك نەكردن بۆ هەمیشە لە لای نامەحرەمدا پێچەوانەی فەرمانی خوایەو لەچككردن بۆهەموو كاتێك لە لای نامەحرەمدا واجیبە. ئەمە هیچ پەیوەندییەكی بە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووگرتنەوەوە نیە.
4ـ هەندێك كەس بە ناوی دینەوە بە هەڵە بەو كەسانە دەڵێن: ئەوەی نوێژ نەكات و ڕۆژوو بگرێت، ڕۆژووەكەی بەتاڵە، یان ئەوەی لەچك نەكات و بەڕۆژوو بێت، ڕۆژووەكەی بەتاڵە.. ئەو قسانە هەڵەن. ترازووی خوا دادگەرانەیە: لەسەر ڕۆژووەكە پاداشتی خۆی بۆ دەنووسۆێت، بەڵام لەسەر نوێژنەكردنەكەش سزای خۆی دەدرێت. یان بۆ ئافرەت لەسەر ڕۆژووەكە پاداشتی خۆی هەیە، بەڵام لەسەر نەبوونی سەرپۆش لێپرسینەوەی خۆی لەگەڵ دەكرێت.
5 ـ بەڵام جوان نیە بۆ كەسی بڕوادار كە تاوێك لە گوناهدا بێ و تاوێك لە طاعەتدا، لەملا خوا ڕازی كات و لەولا خوا لە خۆی بڕەنجیێنێت. ئەوە نیشانەی تێنەگەیشتنە لە ئەركی بەندایەتیی بۆ خوای گەورە. موسڵمان ئەبێ هەمیشە لە بازنەی ڕازیكردنی خوادا بسووڕێتەوە، مەگەر جاروبار بە حوكمی لاوازیی مرۆڤ گوناهێكی لەدەست دەرچێت، ئەوە ئەبێت زوو بگەڕێتەوەو داوای لێخۆشبوون لە خوا بكات. ئەمە لە كوێ و ئەوە لە كوێ كە مرۆڤ یازدە مانگ لە گوناهدا بژی و تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا بگەڕێتەوە.
6ــ بۆیە داوا لەو براو خۆشكانە ئەكەم كە كردوویانە بە خوو، لە ڕەمەزاندا پابەند دەبن و پاش جەژن لە نوێژو ئیلتیزام دوور دەكەونەوە، واز لەو كارە بێنن و هەندێك بیر لە مانای بەندایەتیی بۆ خواو گشتگیریی ئیسلام بكۆڵنەوەو بیریان بێت كە نوێژ لە هەموو شەوو ڕۆژێكدا فەرزە، باڵاپۆشیی ئافرەتان لە لای نامەحرەم لە هەموو كاتێكدا فەرزە، لێپرسینەوەی خواش نەبەسراوەتەوە بە مانگی ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزانەوە.
   خوا هیدایەتی هەموو لا بدات بۆ تێگەیشتنی دروست لە ئەحكامەكانی دین.
 



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر