دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

دیاریی شەوی دوازدەیەمی مانگی ڕەمەزان (جیاوازیی تەراویح و شەونوێژو نافیلەو تەهەججودو صلاة الليل)

3/12/2025 4:34:04 AM   |   194 بینراو
لە ڕەمەزانی پاردا براو خوشکانێکی زۆر دەربارەی تەراویح چەند پرسارێکیان کرد، ئەمه پوختەی وەڵامە:
يەکەم/ لە ڕاستیدا دروستترین بۆچوون ئەوەیە کە (تەراویح و شەونوێژو نافیلەو تەهەججودو صلاة الليل..) هەموو ناون بۆ یەک شت: (شەونوێژ)ە، چونکە لە شەودا ئەکرێت. (نافلە)يشه، چونکە زیادە لە فەرزەکان. (تەراویح) يشه چونکە لە نێوانیاندا پشوو دراوە. پێیشی وتراوە: (تهجد) چونکە ماندوویی و خەوتاراندنی تێدایە.
دووەم/ ڕکاتەکانی:
لای کەمى ويتر یەک ڕکاتەو لای زۆرەکەی بە پێی دروستترین بۆچوون یازدە ڕکاتە، چونکە بە پێی قسەی خاتوو عائشە پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزاندا لە يازده ڕکات زیاتری نەکردووە. ئەفەرموێت: (ما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرة ركعة) (متفق عليه). دياره هەندێ بۆچوونی تریش هەن.
   سێیەم/ چۆنیەتی کردنی نوێژی تەراویح:
   تەراويح بە تەنهاش ئەبێ و بە جەماعەتیش ئەبێ، لە مزگەوتیش ئەبێ و لە ماڵەوەش ئەبێت، چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ بە هەردوو شێوەکە کردوویەتی۰ دیارە ئەگەر لە مزگەوت بێ و بە جەماعەت بێ و هاندەر بێ بۆ ئەوەی تەرك نەكرێت، دوو خێری پێ زیاد دەبێت: خێری چوونە مزگەوت و خێری جەماعەت، چونكە پێغەمیەری خوا لە مزگەوت كردوونی. بە تەنهاش بكرێت و بە نیشاتەوە، ئەویش سوننەتەو كراوەو پێغەمبەری خوا ئەویشی كردووە. هەروەها بە تەنهاش كراون و بە جەماعەتیش.
چوارەم/ گرنگ ئەوەیە مەرجی بۆخوایی و خشوع لە نوێژەکاندا بێتە جێ، کە قورئانی پیرۆز باسی کردووە. دەفەرموێ: (الذين هم في صلاتهم خاشعون).
پێنجەم/ باشتریش وایە کەس لۆمەی کەس نەکات لەسەر هەر شێوازێک، مادام ڕاو بۆچوونی جۆراوجۆری لەسەر هەیە، چ لەسەر چوونە مزگەوت، یان نەچوون، چ لەسەر ژمارەی ڕکات، چ لەسەر کردنی وەتر بە جەماعەت، یان دواخستنی، چونکە پاراستنی یەکڕیزیی ئیمانداران واجیبەو پێشترە لەهەر سوننەتێک۰ ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە كە لە سەر سوننەتێك، دووبەرەكیی و كینەو جەدەلی زیاد دروست بكرێ و ببێتە سەرەخۆری واجبێكی گەورە، كە برایەتیی و خۆشەویستیی و یەكڕیزییە لە بابەتە گرنگ و سەرەكییەكاندا.



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر