دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

دیاریی شەوی یازدەیەمی مانگی ڕەمەزان (صیلەى ڕەحم)

3/11/2025 3:20:41 AM   |   64 بینراو
1ـ یەکێک لە خێرو ئەركە گەورەکانی مانگی رەمەزان، صیلەی ڕەحمە، بەسەركردنەوەی خزم و كەس و كار، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دایک و باوکی بەساڵاچوویان هەیە، یان خوشک و برای نیازمەندیان هەیە. یان خزمێکی كەساس و بێکەسیان هەیە. هەرکەس خۆی بخاتە جێی ئەوانە، ئەزانێت چ هەستێکی خۆشە، کاتێک لە تەنگانەو کاتی پێویستدا، کەسێکت لێت بپرسێتەوە. پیریی و کزیی و نەبوونیی و كەساسیی خۆت بێنە پێش چاوت، کە چۆن هەمیشە چاوت لە دەرگایە، كوڕێکت، یان کچێکت، یان برایەکت، یان خوشكێکت، یان دۆستێكت، سەردانت بکات۰ خوای گەورە فەرموویەتی: (وٲولوا الأرحام بعضهم ٲولی ببعض في كتاب الله).
2ــ بۆیە ئەو كەسانەی كە صیلەی ڕەحم دەپچڕێنن، لای خوا بە (فاسق) ناوبراون و لەگەڵ ئەوانەدا باس کراون کە لەگەڵ خوادا درۆ دەکەن و پەیمان دەشکێنن، فەرموویەتی: (وما يضل به إلا الفَاسِقِينَ* الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ). بۆیە پێغەمبەری خواش فەرموویەتی: (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليصل رحمه) (بوخاری). هەروەها صیلەی  ڕەحم لە قورئانی پیرۆزدا لەگەڵ تەقواو لە خواترسان كۆكراوەتەوە، دەفەرموێت: (وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسائَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحامَ) النساء/1. پچڕاندنی ئەو پەیوەندییەی خزمایەتیش لەگەڵ فەساددا كۆكراوەەتەوە، بۆیە نەفرینی خوای بەدوادا هاتووە" دەفەرموێت: (فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَ تُقَطِّعُوا أَرْحامَكُمْ• أُولئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَ أَعْمى أَبْصارَهُمْ)، محمد/22-23.
3ـ لێرەدا ئاماژە بە خاڵێك گرنگە: هەندێ كەس هاتوچۆی خزمانیان دەبڕن، بە بیانووی ئەوەی كە خزمەكان سەردانی ئەم ناكەن. ئەم كاردانەوەیە ڕەنگە بۆ برادەرو هاوڕێ ئاسایی بێت، بەڵام بۆ خزم و كەسوكار پەسەند نیە. چونكە ئیسلام ویستوویەتی شیرازەی كۆمەڵایەتیی هەرگیز نەپچڕێت. بۆیە دەبێ تۆ هەر بچیتە لای خزمان، ئەگەر ئەوانیش تەركت بكەن. پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی: (صِلْ مَنْ قَطَعَكَ): بچۆرە لای ئەو كەسەی نایەتە لات، نەك ئەوەی دێتە لات، ئەوەیان منەتی نیەو دوو جار واجیبە بچیتەوە لای. بۆیە لە فەرموودەیەكی تردا فەرموویەتی: (ليس الواصل بالمكافئ، ولكن الواصل الذي إذا قطعت رحمه، وصلها)، كەواتە: ئەوەی دێتە لات بچیتەوە لای، ئەوە هاوشان نیە، ڕەحم پارێز ئەو كەسەیە ئەچێتە لای ئەوانەی كە نایەنە لای. واتە جێبەجێكردنی ئەم ئەركە یەك سەرەیە، نەك دوو سەرە. ئامانجەكەش پاراستنی شیرازەی كۆمەڵگەو هێشتنەوەی گەرموگوڕی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانە، بەهۆی هاتوچۆوە.
4ـ جا ئەگەر بڕیار بێت صیلەى ڕەحم یەکێک بێت لە ڕەوشت و ئاکارە هەمیشەییەکانى موسڵمان، ئەوە لە مانگى ڕەمەزاندا ئەرکەکە دوو چەندان دەبێتەوەو پاداشتى جێبەجێ کردنیشی دوو چەندان دەبێتەوە، بەو پێیەى کە هەموو کارێکى چاک لە مانگى ڕەمەزاندا پاداشتى لاى خواى میهرەبان زیاترو گەورەترە. 
5ـ بۆیە لەبەر ئەم هەڕەشە قورسانەیە، كە زانایان تەركی صیلەی ڕەحمیان بە یەكێك لە گوناهە گەورەكان داناوە.
   خوای گەورە یارمەتیدەرمان بێت و لەو گوناهە گەورەیە لاماندات.
 



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر