دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

وتاروتوێژینەوە

زنجیرەی مێژووی ڕێکخراوە کوردییەکانی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست ئەڵقەی (٢) جەمعییەتی نەشری مەعاریفی کورد، (١٩٠٨ز):

8/20/2023 10:39:34 PM   |   319 بینراو
زنجیرەی مێژووی ڕێکخراوە کوردییەکانی 
نیوەی یەکەمی سەدەی بیست 
ئەڵقەی (٢)
جەمعییەتی نەشری مەعاریفی کورد، (١٩٠٨ز):
   ن: د. عومەرعەبدولعەزیز
   کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی کورد، کە بە (جەمعییەتی نەشری مەعاریفی کورد) ناسرا بوو، کۆمەڵەیەکی ڕووناکبیریی، ئەدەبیی، پەروەردەیی بوو، کە ساڵی (١٩٠٨ز) لەسەر دەستی ژمارەیەک لە ڕووناکبیرانی کوردی دانیشتووی ئەستەمبوڵ ساڵی دامەزراو ژمارەیەک قوتابیی و مامۆستاو زاناو ڕووناکبیری لەخۆگرتبوو. لە ناوچەی (جەمبرلی تاش)ی ئەستەمبوڵ قوتابخانەیەکیان بۆ قوتابییە کوردەکان کردەوەو سێ ھەزار قوتابیی لێی سوودمەند بوون. ھەروەھا ڕۆژنامەی (کوردستان)یان دەرکرد وەک درێژکردنەوەی ڕۆژنامەی (کوردستان)ەکەی (قاھیرە) کە میقداد مەدحەت بەدرخان پێشتر دەری دەکرد. محەممەد میھریی هێڵاو ھەورامانی، خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەکە بووە.
   شایانی باسە مامۆستا سەعیدی نورسی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی مەعاریفی کورد بووە. تاریق زەفەر توینایا - کە بڵاوکەرەوەی بیری کۆمەڵەی ناوبراوە- جەخت لەسەر ئەندامێتی مامۆستا نورسی دەکاتەوەو لەگەڵ چەندین ناوی تری وەکو: ئەمین عالی بەدرخان و دکتۆرعبداللە جەودەت و خەلیل خەیالی و ئەحمەد ڕامیز قوتابیانی نورسی و چەندینی تر، ناوی سەعید نورسیش دەبات.
     (ڕۆھات ئەلاکۆم) دەڵێت: "جێگرتنی سەعیدی کوردی (نورسی) لە نێو دەستەی دامەزرێنەرەکانی ئەم جەمعییەتەدا، نیشانەی ھاوکاریی ئەو بووە... چونکە کۆششەکانی سەعیدی کوردی بۆ سەرھەڵدانی جەماوەریی لە دژی دەسەڵاتی عەبدولحەمید، بە بەشداریکردنی لەو جەمعییەتەدا، واتایەکی دیکەیان پەیدا کرد."
     ئەم ڕێکخراوە چەندین داواکاریی ھەبوو، لەوانە: بە ڕەسمیی دەسەڵاتی تورکیی دان بنێ بە زمانی کوردیدا، کردنەوەوی زانکۆیەک لە کوردستان -کە داواو خواستی پێشووتری نورسی بوو-، دەرکردنی چەند بڵاوکراوەو گۆڤارێکی سیاسی بە زمانی کوردیی، دیاریکردنی نوێنەرێکی ھەمیشەیی لە ئەنجومەنی تورکیادا، کە کۆمەڵی ئیتتیحادو تەرەققی تورک ڕێگرییان لێ کردبوو، گەشەدان بەئابووریی کوردستان.
سەرچاوەکان:
١- جەمعییەتی تەعالیی کوردستان، ئیسماعیل گوێڵداش، وەرگێڕانی زریان ڕۆژھەڵاتی، بنکەی ژین.
٢- کوردەکانی ئەستەمبوڵی کۆن، ڕۆھات ئەلاکۆم، وەرگێڕانی: ئەحمەد تاقانە. 
٣- نھضة الأکراد الثقافیة والقومیة في نھایة القرن التاسع عشر، جلیلي جلیل، بیروت، (١٩٨٦م).



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر