فەرموودەی (14): بەدەمەبوون و دەستبارگرتنی یەكتر
5/6/2024 12:44:39 PM
|
249 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
ئەم فەرموودەیە دوو وانەی گرنگی تێدایە بۆ مرۆڤی بڕوادار:
یەكەم: بایەخی هاریكارییو بەدەمەوەچوونی پێداویستیی تاكەكانی كۆمەڵ، لەنێوان یەكتردا، دەخاتە ڕوو، لەگەڵا كاری فریاگوزارییو بەهاناوەچوونی یەكترو هەڵگرتنی تەنگانەو ناڕەحەتیی لەسەر یەكتر.
دووەم: ئەوەمان بیردەخاتەوە كە ئەو كارە هەرەوەزییو كۆمەڵایەتییو ڕەوشتییە جوانە، ڕێگەی كرانەوەی دەروازەی سۆزو میهرەبانییو لاكردنەوەی خوای گەورەشە لە بەندەكانی. واتە: هەركەس بیەوێ خوای گەورە دەرووی لێ بكاتەوەو لە تەنگانەدا فریای كەوێت، ئەوە لە خەمی براو خوشكەكانیدا بێت. پێداویستییان جێبەجێ بكات، ناڕەحەتییان هەڵگرێت. پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بەم ڕەوشتە بەرزانە ویستوویەتی پێگە كۆمەڵایەتییەكان بەهێزترو پەیوەندییەكانی تاكەكان بەتینتر بكات، تا لەوێشەوە پەیوەندیی لەگەڵا خوای گەورە بەهێز بێو مرۆڤ لە ژێر سایەی ڕەحمەتیدا بژی.