دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (13): باشترینی جۆری موسڵمانێتی

5/6/2024 12:43:15 PM   |   186 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
   ئەم فەرموودەیە بەشێكی تری پایەكانی پتەوكردنی پەیوەندیی كۆمەڵایەتیی خستووەتە ڕوو، وەك نانبەخشین‌و خۆراكدان بە هەژاران، لەگەڵا سڵاوكردن لەسەر ناسیاوو نەناسیاو. گرنگیی ئەم فەرموودەیە لەوەدایە كە چەند لایەنێكی كەسییەتی موسڵمان ڕەنگڕێژدەكات. موسڵمان ئەگەر بیەوێ‌ چاكترین ڕەوشتە ئیسلامییەكان بزانێ‌، ئەمانەن كە لەم فەرموودەیەدا باسكراون:
یەكەم: نان‌و خۆراك بەخشین. بۆ كوشتنی دەردی ڕژدیی‌و چاوچنۆكیی. 
دووەم: خاكییەتیی‌و (تواچع)، بەدەستپێشخەریی لە سڵاوكردندا، بۆ كوشتنی دەردی فیزو لەخۆبایی بوون. 
سێیەم: بڵاوكردنەوەی خۆشەویستیی، بە سڵاوكردنی زۆر، بۆ بنبڕكردنی دیاردەی ئیرەیی‌و كینەو ناكۆكیی. 
چوارەم: درێژەدان بە تەبایی‌و پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵا ناسیاوان، بە سڵاوكردنی بەردەوام بۆ گەرموگوڕكردنی دۆستایەتیی‌و برایەتی. 
پێنجەم: فراوانكردنی بازنەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیی‌و دۆستانەكان لە نێو توێژەكانی كۆمەڵگەدا، بەسڵاوكردن لەوانەی كەنایانناسی، بۆ ئەوەی بیانناسی‌و ببنە دۆست.
شەشەم: ئەم دروشمەی ئیسلام (واتە: سەلامكردن)، مانای (ئاشتی) دەدات، دیارە بە زیادكردنی ئاشتی‌و ئارامیی، ئولفەت‌و ڕێزو خۆشەویستی لە كۆمەڵگەدا زیاد دەكات.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر