دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (12): داپۆشینی عەیب و عارو ناتەواویی خەڵكی

5/6/2024 12:41:32 PM   |   246 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
   ئەم فەرموودەیە بایەخی پۆشینی ناتەواویی‌و عەیبەی تاكەكانی كۆمەڵگە بۆ یەكتر دەردەخات، وەك یەكێك لە ئاكارە كۆمەڵایەتیی‌و ڕەوشتییە گرنگەكان، كە لە پتەوكردنی پەیوەندیی خۆشەویستیی‌و دۆستایەتیی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگەدا كاریگەریی زۆری هەیە.
   پاداشتی ئەم ڕەوشتە بەرزە ئەوەیە كە خوای گەورە لە بەرامبەرەوە عەیب‌و ناتەواویی ئەو كەسە دەپۆشێ‌ كە لە دونیادا عەیب‌و ناتەواوی یەكێك لە بەندەكانی خوای پۆشیوە.
   خوای گەورە عەیبپۆشەو خۆشیشی دێ‌ لەو خووە، یەكێك لە صیفەتە بەرزەكانی  خوا (ستّار)ە، واتە ئەو زاتەی زۆر عەیبپۆشە.
   بە پێچەوانەشەوە هەركەس عەیب‌و عارێكی پۆشراوی كەسێك دەربخات، لە پاشەڕۆژدا عەیب‌و ناتەواوییەكانی دەردەخرێن. ڕەنگە هەندێك جار خوا سزاكەی بخاتە دونیاو هەر لە دونیادا ڕیسوایی بێنێ بەسەر كەسێكی وادا، پەنا بە خوا.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر