دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (١١):نیشانەكانی كەسی دووڕوو

4/28/2024 10:58:10 PM   |   303 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
یەكەم: ئەم فەرموودەیە ئاماژە بە هەندێك لە نیشانەكانی دووڕوەكان دەكات، وەك درۆكردن، بەڵێن شكاندن، دەسپیسیی لە سپاردەو ئەمانەت. لە هەندێ‌ فەرموودەی تردا غەدر لە پەیمان، هەروەها (بەدكاریی لە كاتی دژایەتی كەسێكدا)، خراوەتە سەر ئەم ڕەوشتەو نیشانانە. زانایان دەڵێن: "مەبەست ئەوەیە هەركەس بە زۆریی ئەمانەی تێدا بێت، ئەچێتە ڕیزی دووڕووان، نەك ئەو كەسەی جاروبار تووشی ئەو ڕەفتارە چەوتانە دەبێت".  بەڵام هەركەس بە بەردەوام ئەو ڕەفتارانەی هەبوو، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە دوو ڕووە، چونكە ناگونجێ‌ موسڵمان بەردەوام درۆزن، بەردەوام بەڵێن شكێن‌و هەمیشە دەسپیس‌و ناپاك‌و بەدكردار بێ‌.
   هەندێكی تر لە زانایان پێیان وایە كە پێغەمبەر () ویستوویەتی موسڵمانان ئاگادار بكاتەوە لە ڕەفتاری دووڕوەكانی سەردەمی خۆی، وەك هۆشیارییەكی كۆمەڵایەتیی و سیاسی، تا خۆیان لە شەڕو بەدكارییان بپارێزن، بە بێ‌ ئەوەی ناویان ببرێ‌‌و ناویان بزڕێنرێ‌.
دووەم: نهێنییەكی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە كە ئاماژە دەكات بە (سێ‌ پایە)ی دینداریی‌و تێكچوونی هەر سێكیان دیاری دەكات: پایەی (نیەت) بە پەیمان شكاندن. پایەی (زمان) بە درۆكردن! پایەی (كردار) بە دەسپیسی. لێرەشەوە دەردەكەوێ‌ كە هەموو قسەی پێغەمبەران‌و حەكیم‌و صاڵحاانی مێژوو، دەگەڕێنەوە یەك سەرچاوە، كە سەرچاوەكەی (هەدی)ی خواییە، ئەمە هەمان ئاماژەكەی (زەردەشت)ە كە وەك پایەكانی ڕەوشت ناویان دەبات:
 1- نیازی پاك 2- گوفتاری پاك 3- كرداری پاك.  
سێیەم: وانەیەكی تری گرنگی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە كە فێرمان دەكات هەمیشەو لەگەڵا هەموو كەس، دادگەرو هەقڕەو بین، لەو بەشەدا كە ڕستەی (وإژا خاصم فجر)ی تێدایە، فێرمان دەكات كە - تەنانەت- لە كاتی ناكۆكیی‌و دژایەتی كەسێكیشدا، ئاگامان لە داد‌و هەقبێژیی بێ‌‌و لێی لانەدەین. واتە ئەم پێغەمبەرە سەردارە تەنانەت بۆ كاتی ناكۆكیش ئاداب‌و سنورو مەرج‌و چۆنییەتی داناوە، كە بەڕاستی ئەم خاڵە هەڵوێستە لەسەركردنی دەوێ‌. (وإژا خاصم فجر)، واتە: نیشانەیەكی تری دووڕوەكان ئەوەیە كاتێك كە ناكۆكیی لەگەڵ كەسێك دەبێت، زیاد لەحەد لەسنور دەردەچێ‌و هیچی تێدا ناهێڵێتەوە. لە كوردەواریش كە دەگوترێ‌: (لە كاتی شەڕدا ئاگات لە ئاشتی بێ‌)، هەر لەم فەرموودەیە وەرگیراوە.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر