دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (١٠): دەربارەی مامەڵەی موسڵمانان لەگەڵ یەکتر.

3/29/2024 3:00:06 PM   |   264 بینراو
واتە: یەكتری مەبوغزێنن (ڕقتان لە یەكتر نەبێت). پەیوەندیی مەپچڕێنن. ئیرەیی‌و حەسودیی بە یەكتر مەبەن. پشت لە یەكتر هەڵمەكەن، (ئاگاتان لە یەكتر بێت)، هەمووتان بەندەی خواو برای یەكتریی بن.
   پەندو وانەی ئەم فەرموودەیە: 
   ئەم فەرموودەیە چوار دەردی كوشندەی نێو كۆمەڵگەمان بیر دەخاتەوەو داوامان لێدەكات لێیان دوور بین:
1ــ یەكتر بوغزاندن‌و ڕق لە یەكتر بوون، لەجێی ڕێزو خۆشەویستی.
2ــ لەیەك دابڕان‌و پچڕاندنی پەیوەندیی برایانە‌و دۆستانە، لە جێی گەرمكردنی پەیوەندییەكان.
3ــ ئیرەیی‌و حەسودی بە یەكتری بردن‌و خوازیاربوونی نەمانی نیعمەتی بەرامبەر‌و چاوبڕینە بەهرەو تواناو هەبوونی یەكتر، لە جێی دڵخۆشبوون بە یەكترو حەزكردن بە دارابوون‌و بەهرەمەندیی یەكتر.
4ــ پشت لەیەككردن‌و گوێنەدان بە یەكتر، لە جێی بەدەمەوەچوون‌و شاندانە بەر ئەركی یەكتر‌و پشتیوانیكردنی یەكدی. 
   ئەم فەرموودەیەش گۆشەیەكی تری ڕەهەندە كۆمەڵایەتییەكەی كۆمەڵگە تۆخ دەكاتەوە. 
   دوابەداوی ئەم چوار داوایە، دوو ڕێسای گشتیمان دەخاتە پێش چاو، كە ئەگەر ڕەچاو بكرێن مرۆڤ لە هەموو ڕوویەكەوە بەهرەمەند دەبێ‌‌و تەواوی ئاكارو ڕەوشتە بەرزەكانی تێدا دێتە جێ‌:
   یەكەم: خۆ دەربازكردن لە نۆكەریی‌و بەندەیی غەیری خوا، لە خوا درۆینەكان، لە مرۆڤە خۆ بەهاوەڵدانەرەكان، یان هەر شتێكی تر كە لە جێی خودا دادەنرێ‌‌و مرۆڤ دەبێتە ژێرچەپۆكەی، كە ئەو خۆدەربازكردنە گەورەترین جاڕنامەی ئازادیی مرۆڤە.
   ئەمە واتای دروستی (كونوا عباد الله)یە، بە بەندەبوونی خوا، یانی ئازادیی تەواو بۆ مرۆڤ ، چونكە كە مرۆڤ بوو بە بەندەی هێزی ڕەهای بوونەوەرو بەدیهێنەری گێتی، ئیتر ئەو دەبێتە سەروەریی ئەو بوونەوەرەو خواش ئەمەی بۆ خوازیار بووە‌و پێی ڕەوا بینیوە، بەڵكو خۆی بۆی بڕیار داوە (جعلكم مستخلفین فیە). 
دووەم: بوون بە برای یەكدی، دروشمی دووەمی موسڵمانێتییە پاش بوونە بەندەی خوا. كاتێ‌ مرۆڤەكان لە كۆمەڵگەیەكدا بوونە بەندەی خوا، هەموو ڕاستەوخۆ دەبنە برای یەكتریش، برایەتی لە ژێرسایەی فراوانی یەكتاپەرستیی‌و خواناسیدا.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر