دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (٩): دەربارەی میهرەبانیی لەگەڵ لەخۆمان بچووکترو ڕێزنان لە گەورەتران.

3/29/2024 2:58:35 PM   |   182 بینراو
واتە: لە ئێمە نیە كەسێك بۆ بچووكمان سۆز نەنوێنێ‌و ڕێزی گەورەشمان نەگرێت. (واتە لەسەر ڕەوییەی پێغەمبەرو ئوممەتی ئیسلام نیە).
   پەندو وانەی ئەم فەرموودەیە:
یەكەم: سەرەتای  فەرموودەكە كە دەفەرموێ‌: (لە ئێمە نیە)، واتە لەسەر ڕەوییەو ڕێبازی پێغەمبەر () نیە، نەك بەو واتایەی لە دین دەرئەچێ‌، بەڵكو یانی: لەو كارەیدا لە ڕێباز‌و سوننەتی من لایداوە.
دووەم: لەم فەرموودەیەدا بەشێك لە مافی منداڵا دەردەكەوێ‌، پێغەمبەر () هانی موسڵمانان دەدات كە بەسۆزو میهرەبان بن لەگەڵا منداڵدا.
سێیەم: هەروەها داوا دەكات كە ڕێز لە پیرو بەساڵاچووان بگیرێ‌‌و شكۆو ویقاریان بپارێزرێ‌، چونكە لە تەمەنی پیریدا مرۆڤ زیاتر پێویستی بە هاوكاریی‌و ڕێزلێنان هەیە.
چوارەم: (ڕەحم) لە زمانی عەرەبیدا واتای قووڵی هەیە، هەموو سوودپێگەیاندن‌و زیانلادانێك دەگرێتەوە. واتە: دەبێت بەرامبەر بە منداڵ، هەرچی بە قازانجییەتی دەستەبەر بكرێت، بە قازانجی جەستەی، یان گیانی، یان عەقڵی، هەرچیش زیان بە جەستەی یان گیانی یان عەقڵی دەگەیەنرێت، لێی لادرێت. واتە هەموو ئەو شتانەی دەچنە خانەی مافەكانەییەوە. 
پێنجەم: (وەقار)یش دەرهەق بە پیرو بە ساڵاچووان واتاو نیشانەی وردی هەیە، واتە: پاراستنی حورمەتی، ڕێزلێگرتنی، بەگوێكردنی، پێشنەكەوتنی، سەنگینیی ڕاگرتنی، یارمەتیدانی لەكاتی پێویستیی..
   ئەم فەرموودەیە یەكێكی ترە لەو فەرموودانەی تەئكید دەكەنەوە لەسەر گرنگیی‌و بایەخی ڕەوشتە كۆمەڵایەتییەكان لە ئیسلامدا، بۆیە پیریی‌و بە ساڵاچوون خۆی بۆ خۆی بە ئیعتبارو پێوەرێكی تایبەت دادەنێ‌، كە بە داخەوە لەم سەردەمەدا زۆرجار لە بیر دەكرێت.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر