فەرموودەی (٨): دەربارەی قسەچنیی و قسە هێنان و بردن:
3/29/2024 2:56:54 PM
|
261 بینراو
واتە: ئەو كەسەی كە گوێ بۆ قسەی خەڵكی هەڵدەخاو قسەچنیی دەكات، ناچێتە بەهەشتەوە. (مەبەستی بوو كە ئەو پیاوە گوێی لێ بێت).
پەندو وانەی ئەم فەرموودەیە:
1ــ ئەم فەرموودەیە ـ وەك لە هۆكاری وتنەكەشیدا دەردەكەوێت ـ مەترسیی قسەچنییو قسەهێنانوبردن دەردەخات، كە یەكێكە لە ئافەتو بەڵاكانی زمان. بەشە زۆر خراپەكەی ئەم عادەتە ئەوەیە كە یەكێ بە یەكێ بڵێت: دەربارەی تۆ واو وا دەڵێن! یان بچێتە لای كاربەدەستو دەسەڵاتدارێكو ماستاوچێتیی بۆ بكات، بە مەبەستی خۆلێنزیكردنەوەی..
ئەم ڕەفتارە چەوتە هۆكارێكی تێكدانی ڕێزو خۆشەویستییو تەبایی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگەیە، بۆیە بە توندیی ڕەت كراوەتەوە.
2ــ لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموێ: (لا یدخل الجنّە نمّام)، واتە: ئەو كەسەی قسە لەناو خەڵكیدا دێنێو دەبات، ناچێتە بەهەشتەوە. (نمّام) و (قتّات) هەردووكیان واتاكانیان لە یەكەوە نزیكن. بەڵام (نمّام) ئەو كەسەیە بە نیازی تێكدانی نێوان دوو كەس، قسەی خراپ دێنێو دەبات، (قتّات)یش ئەو كەسەیە كە گوێ هەڵدەخاو قسەچنیی دەكات، لەهەر كوێو هەركەس شتێكی بیست، دەیگێڕێو دەیگێڕێتەوە، ڕەنگە هیچ مەبەستێكیشی نەبێت.
3ــ زانایان ئەم گوناهەیان بە یەكێك لە گوناهە گەورەكان (الكبائر) داناوە، تەنانەت پێشەوا بوخاری لە (صەحیح)ەكەیدا باسێكی بۆ تەرخان كردووە بە ناوی: (باب النمیمە من الكبائر).