فەرموودەی (7): بڕوابوون بەخواو ڕۆژی دوایی
3/29/2024 2:49:56 PM
|
183 بینراو
واتە: هەركەس بڕوای بە خواو پاشەڕۆژ هەیە، با ڕێزی میوانی بگرێت. هەر كەس بڕوای بە خواو پاشەڕۆژ هەیە، با صیلەی ڕەحم بەجێ بێنێتو هاتوچۆی خزمو نزیكانی بكات. هەركەس بڕوای بە خواو پاشەڕۆژ هەیە، با قسەی چاك بكات یان بێدەنگ بێت.
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
یەكەم: ئەم فەرموودەیە فێرمان دەكات كە بڕوابوون بەخواو ڕۆژی دوایی، بۆ ئەوەیە مرۆڤ ڕەوشتو خووی چاك بێت، بۆیە لە هەرسێ بەشی فەرموودەكەدا بیری موسڵمان دەخاتەوە كە ئەگەر باوەڕی بەخواو پاشەڕۆژ دروستو ڕاستە، دەبێت لەگەڵا میوان بەڕێز بێو هاتو چۆی خزمانی بكاتو لە قسەو گوفتاریشیدا با قسەی چاك بكات، یان بێدەنگ بێت.
دووەم: لە مەسەلەی (صیلەی ڕەحم)دا:
1ــ پێویستە ئەوە بزانین كە موسڵمان دەبێ بێ بەرامبەر هاتو چۆی خزمانی بكات، واتە: نابێ چاوەڕوانی سوپاسو پێزانینی خزمانی بكات، یان بەرامبەر سەردانەوەی ئەوان سەردانو هاتوچۆی دیاری بكات. زۆر كەس لەمەدا بەهەڵەدا چوون، پێغەمبەر () لە فەرموودەی تردا فەرمویەتی: (صِلْ من قَگَعَك) واتە: بچۆ بۆ لای ئەو خزمەی كە لێت دابڕاوەو نایەت بۆ لات، دیارە ئازایەتییو گرنگییەكە لەمەدایە، وەگەرنا منەتی چیە بچیتە لای خزمێك كە دێتە لات؟
2ــ دیارە حیكمەتەكەشی ئەوەیە كە لە هەموو حاڵەتەكاندا نابێت شیرازەی كۆمەڵایەتیی نێوان خزمانی نزیك بپچڕێت.!
3ــ لێرەدا پێویستە ئەوەش بڵێین كە ئەم حوكمە ــ واتە واجببوونی پاراستنی صیلەی ڕەحم ــ پەیوەندیی بە خزمانەوە هەیە، نەوەك دۆستانو برادەرانو.. هتد. واتە: ئەوە باس لە خزمە، كە دەبێت هەر بچیتە لای، ئەو بێتە لات، یان نەیەتە لات، نەك كەسانی تر.
4ــ خزمان بریتین لەمانەی خوارەوە:
باوكو دایكو بەرەو ژوور، كوڕانو كچان بەرەو خوار، برایانو خوشكانو منداڵانیان، مامو ئامۆزاو بەرەو خوار، خاڵو خاڵۆزاو بەرەو خوار، پورو پورزاو بەرەو خوار.. ئەمانە هەموو ئایەتی [ وأولوا اڵارحام بعچهم أولی ببعچ] دەیانگرێتەوە.
5ــ مەبەست لە پیلەی ڕەحم تەنها سەردان نیە، بەڵكو هەموو بەسەركردنەوەو خوێندنەوەیەكە كە لە ڕووی نەریتی كۆمەڵایەتییەوە پەسەندە، وەك: سڵاوگەیاندن، پیرۆزبایی بۆنەكان، دیاریی بەخشین، بەشداریی شاییو شادییو خۆشییەكان، بەشداریی پرسەو ناخۆشییەكان، پرسینەوە لە كاتی قەرزارییو ناساغییو تەنگانە، دەعوەتكردن، پێدانی سەرفیترەو زەكات بە نەدارانی خزم، قەرزپێدان.. هتد.
سێیەم: هەروەها ئەم فەرموودەیە فێرمان دەكات، كە هەركات مرۆڤ ویستی قسە بكات، بیرێك بكاتەوە، جا قسە بكات. هەركات زانی قسە لە بێدەنگیی باشترە، قسە بكات، هەركاتیش زانی بێدەنگیی لە قسەكردن باشترە با بێدەنگ بێت.
ئەم فەرموودەیە یەكێكە لە نموونەی ئەو فەرموودانەی مەسەلە بڕواییو ئیمانییەكان، گرێ دەدات بە ڕەوشتو هەڵسو كەوتەوە.