دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (6):تایبەتمەندی مرۆڤی بڕوادار

3/29/2024 2:46:48 PM   |   120 بینراو
واتە: بڕوادار، تانەو تەشەر لێدەر، لەعنەت‌و نەفرینكار، جوێندەرو دەمپیس نیە.
   پەندو وانەی ئەم فەرموودەیە:
یەكەم: مەبەست لە (گعّان) ئەو كەسەیە كە تانەو تەشەری زۆر لە خەڵكی دەدات‌و ناتەواویی‌و عەیب‌و عاریان دەڵێت. (لعّان)یش بە هەمان جۆر ئەو كەسەیە كە لەعنەت‌و نەفرین بە زۆریی بۆ خەڵكی دەنێرێت. هەردوو ووشەی (گعّان)و (لعّان) زیادە واتا دەگەیەنن‌و (صیغە مبالغە)ن.
   مەبەست لە (فاحش)یش ئەو كەسەیە كە جنێوی پیس‌و ناشایستە بە خەڵكی دەدات‌و عەیبەو ناتەواویی خەڵكی هەڵدەماڵێت. مەبەست لە وشەی ( بژی‌و)– كە ئەویش (صیغە مبالغە) یە - كەسی دەمپیس‌و ڕەوشت چەوتە، واتە هەم بە زار، هەم بە ڕەفتار، ئازاری خەڵكی دەدا. 
دووەم: مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوەیە كە لە مەرجەكانی تەواوبوونی موسڵمانێتی دەمپاكی یە، پاراستنی زمانە لە جوێندان، تانەو تەشەرو توانجدان و، هەموو قسەو گوفتارێكی ناشایستە.
سێیەم: زۆركەس لەعنەت‌و نەفرەت دەنێرن بۆ كەسانی تر، بە تایبەتی لە كاتی توڕەبووندا، ئەوە گوناهێكی گرانەو، فەرموودەی تری زۆر هەن كە داوا دەكەن موسڵمان لەعنەت لە كەس نەكا، چونكە لەعنەتكردن واتای داوای بێ‌ بەری كردنی ئەو كەسەیە لە سۆزو ڕەحمەتی خوا، كە كەس ئەم مافەی نیە.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر