فەرموودەی (5): بەرزییو پلەوپایەی برایەتییو خوشكایەتیی نێوان موسڵمانان.
2/17/2024 11:32:27 PM
|
221 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
1ــ ئەم فەرموودەیە بەرزییو پلەوپایەی برایەتییو خوشكایەتیی نێوان موسڵمانان دەردەخات، بە ڕادەیەك كە فریشتەیەكی ڕاسپاردوە، تا ئەو دوعایانەی موسڵمانان بۆ یەكتری دەكەن، بگەیەنێتە لای خواو لەگەڵیشیا (ئامین) بكاتو بڵێت: خوایە! دوعای ئەم موسڵمانە وەرگرە، كە بۆ براكەی، یان خوشكەكەی دەكات، هاووێنەی داواكەشی بۆ خۆی بنوسە.
2ــ ئەم خەڵاتەی خوا بۆ موسڵمانان بەهرەیەكە بۆ زیادكردنی ڕادەی برایەتییو خۆشەویستییو پتەوكردنی دۆستایەتیی.
3ـ تێبینی: لەم جۆرە فەرموودانەدا كە دەگوترێ: برای دینیی، ئافرەتو خوشكانیش دەگرێتەوە، چونكە بە پێی ڕێسا زمانەوانییەكانی زمانی عەرەبی، ئەو دەستەواژانە لە ڕووی زۆر بەكارهێنانەوە بەكاردێنو پێی دەڵێن (تەغلیب)، واتە لەبەر بەكارهێنانی زۆر، یەكێكیان بەكار دێت. بۆیە ئەو حوكمە بۆ هەموو موسڵمانانە، پیاو بۆ ژنو پیاو، ژن بۆ خوشكو برایانی، یان ژنان بۆ خوشكانی دینیی بە جیا، وە هەروەها.
4ــ نهێنیی ئەم پاداشتە گەورەیە لەوەدایە، كە موسڵمان كاتێك لە پاشملەو دوور لە چاوی خۆی، دوعای خێر بۆ براو خوشكانی دەكات، دڵسۆزییەكی زۆری پێوە دیارەو دوورە لە ئەگەری ڕووپاماییو ڕیاكارییو مەرامی تایبەت.