دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (4): پێناسی مرۆڤی موسڵمان.

10/31/2023 12:22:59 PM   |   375 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
   ئەم فەرموودەیە بەپێی چەند ڕیوایەتێك كە لە (صحیح مسلم)دا هاتوون، لە وەڵامی پرسیارێكدا بووە كە پرسیویانە: (أیُ الإسلام أفضل؟) یان: (أیُ المسلمین أفچل؟) واتە: لێیان پرسی: چ ڕەوشتێكی ئیسلام باشترین ڕەوشتە؟ یان: كام لە موسڵمانان باشترینی مسوڵمانانە؟ مەبەست لە وەڵامەكەش ئەوەیە كە موسڵمانی تەواو ئەو كەسەیە كە موسڵمانانی تر لە زمان‌و دەستی بێوەی بن. 
فەرموودەكە ئەم واتانە دەگەیەنێت:
1ــ دەردەكەوێت كە موسڵمانێتیی تەنها لافلێدان‌و دروشمێكی گەزاف نیە، بگرە كارو ڕەوشتی بەرزو مامەڵەی جوانە. هەر لەبەر ئەمەیشە زانایان وتوویانە: پاش كارە فەرزو واجبەكان، باشترین كار ـ كە پاداشتی زۆری لەسەر بێت ـ ئەو كارانەن كە خزمەتی خەڵكییان تێدایە، واتە ئەو كارانە لە پەرستش‌و عیبادەتە فەردییەكان كە موسڵمان بۆ خۆی دەیانكات، باشترن‌و پاداشتی زیاتریان لەسەرە.
2ـ دەتوانین بڵێن: ئامانجی سەرەكیی لە زۆرێك لەو عیبادەتانە ـ كە حاڵەت‌و ڕەنگی تاكەكەسییان پێوەیە ـ بۆ ئەوەیە خاوەنەكەی تاكێكی خزمەتگوزار‌و چاكەكار بێت لە كۆمەڵگەدا. ئەوە نیە لە باسی سوودی نوێژدا ــ كە پەرستشێكی نێوان بەندەو خوایە ــ قورئان دەفەرموێت: (إن الصلاە تنهی عن الفحشا‌و والمنكر)، واتە: بە ڕاستی نوێژ، مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە هەموو ڕەفتارێكی قێزەون‌و ناپەسەند.
3ــ زیانگەیاندنی دەستیش زۆرن‌و چەندین شێوە دەگرنەوە، وەك: دەستوەشاندن‌و لێدان، گرانفرۆشیی لە كێشانەو پێوانەدا، هەموو جۆرەكانی غەشكردن‌و فرت‌و فێڵ، ئازاردان بە ئۆتۆمۆبێل، یان هەر هۆكارێكی تری گواستنەوە، برینداركردنی ئەندامێك، ترساندن بە چەك، یان چەقۆ، یان هەر ئامرازێكی تری ترسێنەر، دزیكردن، داگیركردن، زیانگەیاندن بە سامانی كەسێك، یان سامانی گشتیی، دەسكاریی ئەمانەت‌و سپاردە، گلدانەوەو ڕاگیركردن‌و زیندانكردنی ناڕەواو نایاسایی‌و.. هتد.
4ــ زیانەكانی زمانیش زۆرن، وەك ئەم نموونانەی خوارەوە:
   هەڕەشە، جوێن‌و سووكایەتیی، شكاندن‌و تەریقكردنەوە، پلارو توانجدان، ناووناتۆرە، درۆكردن، بەڵێنی ناڕاست، ناوبردنی پاشملە، بوختانهەڵبەستن، شایەتیی ناڕاست، سوێندی ناهەق، مەزاتكردنی درۆ، دركاندنی نهێنیی بە ناهەق، عەیب‌وعار هەڵماڵین، قسەگۆڕین.. هتد.
   بە پێی واتاو دیلالەتی فەرموودەكە ـ بە تایبەتی كە وشەی (سەلامەت) دەیگەیەنێت ـ مرۆڤی بڕوادار دەبێت لەم جۆرە تاوانانەو هاوشێوەكانیان دوور بێت‌و تەنها لە ئاوا كاتێكیشدا شایستەیی نازناوی (موسڵمانێتیی) پێ ڕەوا دەبینرێت.



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر