فەرموودەی (3): ئاكاری موسڵمانی ڕاستەقینە.
10/31/2023 12:22:04 PM
|
176 بینراو
پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
ئەم فەرموودەیە پلەو پایەی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێت)دیاری دەكات لە دڵی موسڵماندا. مەعلومە كە بڕواو ئیمانی مرۆڤ دانامەزرێت، تا دوای شایەتیدانی بە فریادڕەسییو فەرمانڕەوایی خوا، شایەتی بدات بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد. دیارە ئەم شایەتیدانەش كاتێك هەقی تەواوی دەدرێت، كە موسڵمان ئەو پێغەمبەرەی خۆشبوێت، خۆشەویستییەك كە پێش خۆشەویستی خودی مرۆڤ خۆیو منداڵاو باوكیو كەسوكاریو ماڵیو سەرجەم خەڵكی بكەوێت.
هۆی ئەمەش ڕوونە، ئاخر ئەگەر پێغەمبەری خوا نەبوایە ئەم بەهرەو نیعمەتەی هیدایەت چۆن دەگەیشتە ئێمە؟ بۆیە خوای گەورەش پێویستی كردووە لەسەر ئوممەتی ئیسلام كە بە وەفاو نمەكناس بن لەگەڵ ئەو پێغەمبەرەیانو درودو سڵاوی بۆ بنێرن، صەڵەواتی لەسەر بدەن. سڵاوو صەڵەوات ناردن گوزارشتە لەو خۆشەویستییەی لەناخی موسڵماندایە، یان پێویستە بەو جۆرە بێت. دەبێت هەستی خۆشەویستیی ناخی مرۆڤ بەو دوعاو صەڵەواتو پاڕانەوانە دەرببڕرێن، كە خوای گەورە پلەوپایەی ئەو پێغەمبەرە ئەوەندەی تر لای خۆی بەرز بكاتەوە، كە بوو بە هۆی ڕزگاركردنی مرۆڤایەتیی، لە نەفامییو كۆیلایەتییو سەرلێشێواویی.