دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

فەرموودە

فەرموودەی (1): گرنگیی فێربوون‌و فێركردنی قورئانی پیرۆز

7/25/2023 8:21:22 PM   |   212 بینراو

عن علی بن أبی طالب رضي الله عنه، عن رسول الله صلى الله عليه وسلم، قال: (خَیْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وعَلَّمَهُ).
   واتە: چاكترینتان ئەو كەسەیە كە قورئان فێر دەبێ‌و كەسانی تریشی لێ فێر دەكات

پەندو وانەكانی ئەم فەرموودەیە:
1ــ ئەم فەرموودەیە ـ وەك لە هۆكاری وتنەكەشیدا دەردەكەوێت ـ مەترسیی قسەچنیی‌و قسەهێنان‌وبردن دەردەخات، كە یەكێكە لە ئافەت‌و بەڵاكانی زمان. بەشە زۆر خراپەكەی ئەم عادەتە ئەوەیە كە یەكێ‌ بە یەكێ‌ بڵێت: دەربارەی تۆ واو وا دەڵێن! یان بچێتە لای كاربەدەست‌و دەسەڵاتدارێك‌و ماستاوچێتیی بۆ بكات، بە مەبەستی خۆلێنزیكردنەوەی..
   ئەم ڕەفتارە چەوتە هۆكارێكی تێكدانی ڕێزو خۆشەویستیی‌و تەبایی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگەیە، بۆیە بە توندیی ڕەت كراوەتەوە.
2ــ لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموێ‌: (لا یدخل الجنّە نمّام)، واتە: ئەو كەسەی قسە لەناو خەڵكیدا دێنێ‌‌و دەبات، ناچێتە بەهەشتەوە. (نمّام) ‌و (قتّات) هەردووكیان واتاكانیان لە یەكەوە نزیكن. بەڵام (نمّام) ئەو كەسەیە بە نیازی تێكدانی نێوان دوو كەس، قسەی خراپ دێنێ‌‌و دەبات، (قتّات)یش ئەو كەسەیە كە گوێ هەڵدەخاو قسەچنیی دەكات، لەهەر كوێ‌‌و هەركەس شتێكی بیست، دەیگێڕێ‌‌و دەیگێڕێتەوە، ڕەنگە هیچ مەبەستێكیشی نەبێت.
3ــ زانایان ئەم گوناهەیان بە یەكێك لە گوناهە گەورەكان (الكبائر) داناوە، تەنانەت پێشەوا بوخاری لە (صەحیح)ەكەیدا باسێكی بۆ تەرخان كردووە بە ناوی: (باب النمیمە من الكبائر).



بابەتی زیاتر...

12
 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر