دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

چالاکی

نوێژی غیاب بۆ مامۆستای كۆچكردوو محمد احمد الراشد.

8/29/2024 2:02:59 PM   |   223 بینراو
نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە 28/8/2024، بەئامادەبونی بەڕێز ئەمینداری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و ئەنجومەنی شوراو مەڵبەندو لقەكانی سنوری سلێمانی، نوێژی غیابمان کرد بۆ مامۆستای كۆچكردوو محمد احمد الراشد.
دواتر لە وتەیەكدا بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بە مێژووی ژیاننامەی مامۆستا راشد كردو ڕایگەیاند: موسڵمانان بەگشتی و بزافی ئیسلامیی بەتایبەت قەرزاری مامۆستا (محمد احمد الراشد)ن و مەدرەسەی برایان بەگشتی و برایانی عێراق ڕابەرێكی سەنگینیان لەدەست دا، بەداخەوە ئەو موفەکكیرە گەورەیە لە حەفتاكانی سەدەی بیستەوە لە دەستی ڕژێمی بەعس دەربازبوو، هەموو ژیانی لە دەرەوەی عێراق لە ئاوارەییدا بەسەربرد.
   لە بەشێكی تری وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیدا شەرەفی پشتگیریی و بەسەركردنەوەی مەرحوممان دەستكەوت لە سەرەتای دەستبەكاربوونماندا.  داوای پلەی باڵای بەهەشتی بەرینی بۆ دەخوازین.



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر