سەردانی سەنتەری (زەهاوی)
7/1/2024 1:17:05 PM
|
243 بینراو
ئەمرۆ (٢٤/٦/٢٠٢٤ز) له خزمەت بەڕێز مامۆستا صلاح الدين ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی و بەرێزان مامۆستا حەسەن شەمێرانی و د.فاتح سەنگاوی و مامۆستا فاضل حەیدەر ، سەردانی سەنتەری (زەهاوی)مان كردو لە لایەن بەڕێز د.صباح بەرزنجی بەرپرسی و ستافی کارگێریی سەنتەری زەهاوییەوە پێشوازیی لە شاندەکە کرا.
لە لایەن خۆیەوە بەڕێز مامۆستا صلاح الدين و وەفدی یاوەریان دەستخۆشییان لە سەنتەری ناوبراو کرد بۆ چالاکییە فکریی و ڕووناکبیرییەکانان، هەروەها لە دانیشتنێکی برایانەدا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی فکریی و بابەتی هەستیاری پەیوەندیدار بە ڕابوونی ئیسلامیی و پرسەکانی هاووڵاتیانەوە کرا.