سەردانی بەڕێز نوح یڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا.
5/30/2024 11:23:13 PM
|
232 بینراو
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری (٣٠/٥/٢٠٢٤) وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەمینداری گشتیی مامۆستا صلاح الدين و ئەندامێتیی بەڕێز د. عمر عبد العزیز ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن، و د.لوقمان بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو لە تورکیا، لە چوارچێوەی سەردانیکردنیان بۆ وڵاتی تورکیا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیان کردو لە لایەن بەڕێز نوح یڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا له نێوان هەردوو لادا دۆخی پەیوەندیی دوو قۆڵی عێراق و تورکیا لە لایەک و عێراق و کوردستان و تورکیاو کوردستان لە لایەکی ترەوە، تاوتوێ کراو هیوایان خواست کە گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەری ئاشتییانەی گرفتەکان و پاراستنی پەیوەندیی دۆستانەی چەندین ساڵەی نێوان گەلانی ناوچەکە.
شایەنی باسە بەڕێز (ئانڵ بۆرا ئینان) باڵیۆزی دەستنیشانکراوی نوێی کۆماری تورکیا لە عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، بەو بۆنەیەوە وەفدی یەکگرتوو پیرۆزبایی پۆستی نوێیان لە ناوبراو کردو هیوایان خواست کە لە ئەرکی نوێیاندا سەرکەوتوو بن.