دیدارێک بۆ زاناو کەسایەتی ناوچەی هەورامان، مەلا محەممەدی مەلا صاحیبی مەلا نەزیری تەوێڵە.
5/27/2024 4:11:02 PM
|
196 بینراو
ڕێکەوتی25-5-2024 لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری پيرخدری شاهۆ، لەسەر بانگێشتی (مەڵبەندی ڕۆشنبیريی هەورامان)، دیدارێک ساز کرا بۆ زاناو کەسایەتی ناوچەی هەورامان، مەلا محەممەدی مەلا صاحیبی مەلا نەذیری تەوێڵە، بەندە لە پانێڵێکدا بابەتێکم پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی: (مەلا محەممەدی مەلا صاحب و خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی "قازی محەممەدو کۆماری مەهاباد")، تيايدا هەڵسەنگاندمان کرد بۆ ئەو کتێبە، کە سەرەڕای تێبینییەکان دەستپێشخەرییەکی جۆریی بووە بۆ ساڵانی حەفتاکان.
شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و نووسەران و کەسایەتییەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لە میوانانی ڕۆژهەڵات، ئامادەی دیدارەکە بوون.
جێی ئاماژەیە دەقی بابەتەکە لە ژمارە (٤٩)ى گۆڤاری (هەورامان)دا - کە مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان دەری دەکات- بڵاوکراوەتەوە.