سەردانی بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی (ژیار).
5/20/2024 2:26:01 PM
|
269 بینراو
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 19/05/2024 شاندێکی باڵاى یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز ئەمینداری گشتیی مامۆستا صلاح الدين موحەممەد بهاءالدین و بەڕیزان د.عمر عبد العزیز کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.فاتیح سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی (ژیار)یان کرد لە شارى سلێمانى و لەلایەن سەرۆکی ژیار بەڕێز د.خالدو ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنى کارگێڕیی، پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی برایانەدا سەبارەت بە هەندێک پرسی ئیسلامیی و چەند بابەتێکی تایبەت بە کاری بانگەوازو ڕابوونی ئیسلامیی لە کوردستان، بیروڕا ئاڵ و گۆڕ کرا.