بەشداریی دیدارێک دەربارەی کەسایەتی زانا و خوێنەواری کورد ئەحمەد فائز
5/15/2024 12:06:03 AM
|
321 بینراو
ئەمڕۆ سێ شەممە (١٤/٥/٢٠٢٤) لەسەر بانگێشتی زانکۆی سلێمانی - بە سوپاسەوە- لەگەڵ مامۆستا مصطفى عبدالله، لە هۆڵی کۆنگرێسى زانکۆی سلێمانی بانگهێشت کرابووین بۆ بەشداریی دیدارێک دەربارەی کەسایەتی زانا و خوێنەواری کورد ئەحمەد فائز نەوەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە کە لە لایەن زانکۆی سلێمانی و ناوەندی کوردستان بۆ دێکیومێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی ساز کرابوو لەو دیدارەدا لە سێ پانێڵدا لەلایەن ١٠ توێژەرەوە ، ١٠ بابەتی زانستی و بەسوود پێشکەش کران، دەربارەی ژیاننامەی عەللامە ئەحمەد فائز و بەرهەمەکانی و هەوڵەکانی و خزمەتە زانستیی و ئیدارەکانی لە باکوور و باشووری کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.
بابەتەکان جێگەی ڕێزو پێزانین بوون، چونکە ئەحمەد فایز بەرزنجی نەوەی سەید حەسەنی گڵە زەردە، کەسایەتیێکی هەڵکەوتوو بوو، جێگەی شانازییە بۆ کوردستان بەگشتیی و بۆ ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی.
سەرۆکایەتی دیدارەکە - بە سوپاسەوە - تەکلیفیان لە بەندە کرد کە درعى ڕێزلێنان ببەخشم بە برای خۆشەویست کاک قاسم محەممەد، ئەندامی لیژنەی زانستیی دیدارەکە.