به‌خشینی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به شوێنه‌وارناس و مێژوو نووس (عبدالرقیب یوسف)
3/26/2024 12:47:50 AM
|
249 بینراو
رۆژی 24/3/2023 وه‌فدێكی رێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه، كه پێهاتبوون له به‌رێزان: د.عمر عبدالعزیز به‌رپرسی رێكخراو‌و د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی و د. ئومێد محمد ئه‌مین قه‌ره‌داغی كارگێڕانی ڕێكخراو، سه‌ردانی شوێنه‌وار ناس و مێژوونوسی دیاری هه‌رێمی كوردستان به‌رێز (عبدالرقیب یوسف)یان كرد‌و له پای خزمه‌تكردنیان به مێژووی كوردستان و به‌شداریكردنیان به به‌رهه‌م و نووسین له ئینسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی زانستیان پێبه‌خشی، له سه‌ردانه‌كه‌دا باس و خواس سه‌باره‌ت به پێویستی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان و ڕۆڵی به‌رێزیان له‌و باره‌یه‌وه كرا.