بەشداریی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
1/15/2024 12:05:13 AM
|
258 بینراو
ڕۆژی (٦/١/٢٠٢٤) لە شاری دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر، خولی شەشەمی کۆنگرەی یەکیەتی زانایانی جیهان، بە ئامادەبوونی سەدان لە زانایانی ئەندامی کۆمەڵەی گشتی لە ژێر دروشمی (ئاینەکەمان بەرز ڕادەگرین، ئوممەتمان هەڵدەستێنینەوە، پیرۆزییەکانمان سەردەخەین)، گرێ دراو بڕیارە شەش ڕۆژ بخایەنێت و تیایدا سەرۆکی یەکیەتی زانایان و جێگرەکانی و ئەمینداری گشتی و ئەنجومەنی ئەمینداران، بۆ خولی شەشەم، هەڵبژێررێتەوە.
شایانی باسە لە کوردستانەوە بەڕێز مامۆستا صلاح الدين محمد بهاءالدين و د. عمر عبد العزيزو پۆلێک لە زانایانی ئاینی و بانگخوازان بەشدار بوون.