کۆنگرەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە شێخ مارفی نۆدێ.
12/18/2023 12:52:22 AM
|
306 بینراو
ڕۆژی یەک شەممە (١٧/١٢/٢٠٢٣) لەسەر بانگێشتی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی- بە سوپاسەوە-لە هۆڵی کۆنفرانسى زانکۆی سلێمانی، بەشداریمان کرد لە سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە شێخ مارفی نۆدێ، لەژێر ناونیشانی (شێخ مارفی نۆدێ و خەرمانێک لە بەرهەمە زانستیی و ئەدەبییەکانی)، كه بە سەرپەرشتی زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستییه مرۆڤایەتییەکان بەڕێوە چوو. پاش ئاهەنگی دەستپێکردنی کۆنگرە، چەند پانێلێک پێشکەش کران و بڕیارە ئەمڕۆش دووشەممە چەند پانێلێکی تری زانستیی ساز بکرێن.