دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

چالاکی

سەردانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەڕێز ئەمینداری گشتی.

11/10/2023 8:57:10 PM   |   313 بینراو
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ یونامی:
 كاری جدی بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

 له خزمەت بەڕێز مامۆستا صەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و مامۆستا مصطفى عبدالله و كاك دارا سێکانیانی ڕۆژی چوار شەممە 8-11-2023، لە نووسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لەشاری سلێمانی  پێشوازیمان كرد لە بەڕێز (ڕیكاردۆ ڕۆدیگێز) نوێنەری یونامی لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ کرا دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان خوازیاری ئەوە بوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لەوەی كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بەدووربێت لە ساختەكاری، هەروەها داوای كرد كە نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم كاری زیاتر بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان. هەروەها
لە دیدارەكەدا بەڕێز ڕیكاردۆ ڕۆدیگێز نوێنەری یونامی لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم بەگرنگ وەصف كردو بەگرنگیزانی كە یەكگرتوو لە هەوڵەكانی بۆ لێكنزیك كردنەوەی نێوان لایەنە سیاسسیەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر