بەشداریی گردبوونەوەیەکی پشتیوانیی لە غەززە. 18-10-2023
10/18/2023 10:12:14 PM
|
284 بینراو
بە بەشداریی مامۆستا صەلاحەدین محمد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندێکی باڵای جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە زانایان و جەماوەری سلێمانی، بە ئامانجی پشتگیریی لە موسڵمانانی فەلەستین بەگشتی و دەربڕینی هاوخەمیي پاڵەوانانی موجاهيدی غە_زز-ە بەتایبەتی و دژی ستەمکارییەکانی جوولەکەی داگیرکار، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی دوای نوێژی عەسر لە بەردەم مزگەوتی مامۆستا مەلا عبدالکریمی مدرس گردبوونەوەیەك بەڕێوەچوو و بەشداریمان کرد.