دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

چالاکی

بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.12/10/2023

10/13/2023 10:51:49 PM   |   329 بینراو
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو : پشتیوانی خۆی لەمافی رەوای گەلی فەلەستین بۆ بەرگریكردن لە خۆیان و پیرۆزیەكانی موسڵمانان بە تایبەتی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دەکات 

بسم الله الرحمن الرحیم

بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی 
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

ڕۆژی پێنج شەممە 12/10/2023 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان  بە سەرۆكایەتی بەڕێز د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی و د. محەممەد ئەحمەد سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری كۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا.

لە كۆبونەوەكەدا سەرەتا تیشك خرایە سەر باروخی هەرێمی كوردستان و عێراق وناوچەكە بە گشتی بەتایبەتی باری خراپی بژێوی موچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و جەختكرایەوە لەسەر زەرورەتی ئەو كێشەیە بە زوترین كات لەلایەن هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق، بەشێوەیەك موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق لە كاتی خۆیدا موچەكانیان بەدەست بگات و میكانزم و رێ و شوێنی پێویستی بۆ بگیرێتە بەر بەدوور لە ململانێ و ناكۆكیە سیاسیەكان. 
هەر لەوبوارەدا سەركردایەتی یەكگرتوو بە پێویستی دەزانێت حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم كێشەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژ و خۆبەخش و گرێبەستەكان چارەسەر بكات بۆ ئەوەی دۆخی ئاسایی و دەوامی رۆژانە بگەرێتەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن و نەخۆشخانەكان و سەرجەم فەرمانگە حكومیەكان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی ناوچەكانی هەرێم. 

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانەوە،كۆبوونەوەی سەركردایەتی بە پێویستی دەزانێت كە ئەو هەڵبژاردنە چارەنووسسازە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دوور لە ساختەكاری و دەستتێوەردان ئەنجام بدرێت و هەرچی زووترە كۆتایی بهێنرێت بەو بۆشاییە دەستووریەی روویكردۆتە سیستەمی سیاسی هەرێم. 
هەرلەو بارەیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختیكردەوە لەسەر هەڵوێستی راگەیەنراوی خۆی بۆ پێكهێنانی چوارچێوەیەكی نیشتمانی لەگەڵ لایەنە ناڕازیەكانی دەرەوەی دەسەڵات، بۆ ئەو مەبەستەش یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو ئەولایەنانە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و هاریكاری هاوبەش لەو پێناوەدا.. 

لەتەوەریەكی تردا كۆبوونەوەی سەركردایەتی هەڵوەستەی كرد لەسەر شەڕ و ئاڵۆزیەكانی ئەم رۆژانەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و رژێمی ئێسرائیلی داگیركەر و جەختی كردەوە لەسەر پشتیوانی خۆی لەمافی رەوای گەلی فەلەستین بۆ بەرگریكردن لە خۆیان و پیرۆزیەكانی موسڵمانان بە تایبەتی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز كە ئەركێكی ئاینی و شەرعیە و روودەكاتە سەرجەم موسڵمانان.. هاوكات هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی راگەیاند بۆ دانیشتوانی كەرتی غەززە كە لە ژێر دڕندانەترین گەمارۆ و بۆردومانی ئاسمانیدان، ئەوەش ئەركێكی ئینسانی و ئەخلاقیە و روودەكاتە هەموو گەلانی جیهان.. 
هەرلەو بارەیەوە سەركردایەتی یەكگرتوو بە پێویستی دەزانێت كە دەوڵەتانی ناوچەكە كێشە و ناكۆییە ناوخۆییەكان بە رێگای سیاسی چارەسەربكەن و كۆتایی بهێنن بە پەنابردن بۆ هێز و توندوتیژی و وێرانكاری بە تایبەتی بەرامبەر گەلی كورد لە پارچەكانی كوردستان.

لە كۆتایی دا كۆبوونەوەی سەركردایەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هەمیشە بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئیسلامی خۆی، هاوكات داكۆكیكردن لە خواست و خەمەكانی چین و توێژەكانی خەڵكی هەرێم بە گشتی بە ئەركی لە پێشینەی خۆی دادەنێت و هەموو هەوڵ و تواناكانیشی لەو پێناوەدا بەكاردەهێنێت.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
 



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر