دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

چالاکی

سەردانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی دیجلەی شاری ئامەد و شاری ماردین لە باکوری کوردستان

10/13/2026 12:04:06 AM   |   94 بینراو
ئەمڕۆ دووشەممە (١٢/ ١٠/ ٢٠٢٦) لەگەڵ بەڕێز پرۆفیسۆر د.طارق محمد عبدالرحيم سەردانی بەشی زمانی کوردیمان کرد لە زانکۆی دیجلەی شاری ئامەدو لەگەڵ بەڕێز د.ذوالكفل بەرپرسی بەشەکە کۆبووینەوە. هەمان ڕۆژ سەردانی بەشی زمانە زیندووەکان/ لقی کوردیمان کرد، لە زانکۆی  شاری ماردین لە باکوری کوردستان و لەگەڵ بەڕێز د.فەصيح و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکە کۆبووینەوە، پاشان سەردانی بەشی مێژوومان کردو لەگەڵ بەڕێز د.ئەحمەد کرکان سەرۆکی بەشەکە کۆبووینەوە. لەگەڵ هەموو ئەو بەرێزانە دەربارەی پرۆژەی (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان) گفتوگۆیەکی زۆر کراو بەڕێزان زۆر بە پرۆژەیەکی پر بەهاو ستراتیژییان داناو دەستخۆشیی زۆریان لە (ڕێکخراوی زانست) کرد بۆ ئەو هەوڵەو بەڵێنی هاوکاریی جیددییان دا، بە بەشداریی لە ناردنی وتاری تایبەت بە هەردوو پارێزگاکەو کەسایەتییەکانی و شوێن و شوێنەوارەکانی. 
   شایانی باسە چەند ساڵێکە بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی لەو زانکۆیانە کراوەتەوەو ئەو بەسەرکردنەوەو هەماهەنگییەیان بە هەنگاوێکی گرنگ دانا بۆ خزمەتی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردیی . 



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر