سەردانی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆو نووسەرو روناکبیرانی شاری (غازى عەینتاب)
10/13/2026 12:02:08 AM
|
100 بینراو
رۆژی ٥ شەممە (٨/ ١٠/ ٢٠٢٦ز) لە درێژەی سەفەرەکەماندا بۆ تورکیا لە شاری (غازى عەینتاب) لەگەڵ بەڕێزان د. لوقمان بەرپرسی مەکتەبی ئەنقەرەو رێبین نەصرەددین کارگؽڕی مەکتەب، سەردانی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆو نووسەرو روناکبیرانی ئەو شارەمان کردو هەمان ڕۆژ سەردانی زانکۆی (غازى عەینتاب)مان کردو لەگەڵ چەند پڕۆفیسۆرێکی بەشی مێژوو و بەشی زمان و ئەدەبی کوردی گفتوگۆمان کردو دۆخی زمانی کوردی و پرۆژەی (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان)مان لە باکوور هەڵسەنگاند.
هەروەها لە شاری ئورفە (روها) سەردانی قوتابخانەی (صوففە) مان کرد، کە (١٠٠) قوتابییان هەبوو و لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دكتۆر محمد محمود خرطاوي کۆبووینەوەو ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد دەربارەی پرۆگرامی خوێندن و ئاڵنگارییەکانی خوێندنی شەرعيى.