دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

چالاکی

کۆبوونەوەی نوێنەرانی لقی یەکییەتی زانایانی جیهان لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نوێ و سازدانی وۆرکشۆبێک.

7/1/2026 3:40:13 PM   |   121 بینراو
لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە زانستیی و ڕاهێنانانەی کە لقی کوردستانی (یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان) گرنگی پێدەدات، وۆرکشۆپێکی زانستیى تایبەت بە ئەندامە نوێیەکانی هەرێم کە ژمارەیان (22) ئەندام بوو، لە ڕێکەوتی 27ی حوزەیرانی 2026 لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. ئامانج لەم وۆرکشۆپە ناساندنی پەیامی یەکێتییەکەو بەهێزکردنی تێگەیشتنی زانستی و بانگەوازیی ئەندامان بوو، بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ گێڕانی ڕۆڵی خۆیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی میانڕەوی.
شاندێکی لقی کوردستان کە نوێنەرایەتی یەکێتییەکەیان دەکرد، پێکهاتبوون لە:
شێخ د. ئەحمەد وەهاب مەجید، بەرپرسی لقی کوردستانی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.
د. عومەر عەبدولعەزیز.
د. زەید یاسین.
کارەکانی وۆرکشۆپەکە دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دوو بابەت له لايەن بەڕێزان د. أحمد عبد الوهاب و د.عمر عبد العزيزەوە پێشکەش کران:
بابەتەکەی د. أحمد عبد الوهاب بە ناونیشانی (زانای  ڕەببانی و ڕۆڵی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا: صیفات و ئامانجەکان)بوو، تێیدا تیشکی خستە سەر چەمکی زانای ڕەبانی و پێگەی لە شەریعەتداو سیفاتانەی کە پێویستە هەیبێت و گرنگی کۆکردنەوەی نێوان زانست و کارکردن و بانگەواز و چاکسازيی.
هەروەها باسی لە گرنگی قووڵبوونەوە لە کتێبی خوای گەورەو جێگیربوون لە زانستدا کرد، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان زانای ڕەبانی و زانایانی دیکە. 
هەروەها باسی لە بەرپرسیارێتی زانایان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیرۆکەو ڕەوتە لادەرەکان و پێویستی ئامادەیی کارای ئەوان لە کۆمەڵگەدا و پەیوەندیگرتنیان لەگەڵ توێژە جیاوازەکان بۆ بەشداری لە چاکسازی و بنیاتناندا.
بابەتی دووەم لەلایەن د.عمر عبد العزيزەوە پێشکەش کرا، کە تایبەت بوو بە ناساندنی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و ئامانجەکانی و ئەو پاڵنەرانەی بوونە هۆی دامەزراندنی، ئامانج و پەیامەکانی و گرنگترین ئەو پەیماننامە و بنەمایانە کە لەسەری وەستاوە.
هەروەها خەسڵەتەکانی یەکێتییەکە و ڕۆڵی لە مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەددییاتە هاوچەرخەکاندا، لەگەڵ ناساندنی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی یەکێتییەکە، جۆرەکانی لێژنەکان، میکانیزمەکانی هەڵبژاردن و ڕوونکردنەوەی ماف و ئەرک و بەرپرسیارێتی سەر شانی ئەندامان.
   لە بڕگەیەکی تایبەتدا تاوتوێی چەند بابەتێکی هەنووکەیی کراو وەڵامی پرسیارەکانی ئەندامان درایەوەو کتێبی بەڵێننامەی ئیسلامیی یەکێتی زانایان کە لە لایەن د. عمر عبد العزيزەوە کراوە بەکوردی بە دیاری بەخشرایە ئامادەبووان



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر